پاش گەیشتنی ئێوە

زۆر کەس وەکو ئێوە بە هۆی بەدواداچوون کردنیان و ناکۆکی چەکدارانە هەڵاتوون و هاتوونەتە هامبورگ.

ناوەندیی وەرگرتنی سەرەتایی

پاش گەیشتنی ئێوە بە هامبورگ، بەڵگەیەکی ناوکەوت و شوێنێک لە ناوەندیی سەرەتایی وەرگرتن (ZEA) لە شەقامی Bargkoppelweg لە گەڕەکی Rahlstedt وەردەگرن. لەم شوێنەدا ناونووسیتان دەکرێت و چاولێکردنی پزیشکی جێبەجێ دەبێت و داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان پێشکەش دەکەن. لە ماوەیەکی کورتدا پێتان دەگوترێت کە ئاخۆ لە هامبورگدا دەمێننەوە و یان ئەوەی کە لە ویلایەتێکی تردا بڵاو دەکرێنەوە.

پاش چەند رۆژ دەگوێزرێنەوە بۆ ناوەندێکی سەرەتایی تر. بە شێوەی ئاسایی نیشتەجێ بوون لە کانتینەرەکانی نشینگەدا جێبەجێ دەبێت، تەنیا گەر جەماوەری زۆر هەبێت و لە دۆخی فریاکەوتنیدا، نیشتەجێبوون بە شێوەی کاتیی لە هۆڵەکان یان لە خێوەت و دەوارەکاندا جێبەجێ دەبێت.

لە ناوەندیی وەرگرتنی سەرەتاییدا ئێوە لەگەڵ دیکەی پەنابەران دەژین، و پارەی گیرفانی خۆتان وەردەگرن، جیا لەوە خزمەتکاریی ناماددی (ژەمەکانی خواردن، جلوبەرگ و شتی تر) و چارەسەریی پزیشکی وەردەگرن، ئیمکاناتی چاودێریی لە منداڵان و پۆلەکانی خوێندنگە لە شوێنەکەدا هەیە.

کاتێ کە داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان پێشکەش دەکەن، دەبێت بۆ ماوەی 6 مانگ لە ناوەندێکی سەرەتاییدا بژین.

نیشتەجێبوون بە شێوەی گشتی

بەوبۆنەوە کە بۆ کەسانی خاوەن مافی پەنابەریەتی و هەروەها پەنابەرانی بە فەرمی ناسراو کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان هەیە، دەسبەجێ هەلی مسۆگەرکردنی خانوبەرەی شیاو نییە، ئەوان لە ماڵە گشتییەکاندا لەگەڵ دیکەی پەنابەران لە شوێنێکدا پێکەوە دەژین. هەروەها هاووڵاتییانی هامبورگیش کە ماڵەکەی خۆیان لە دەست داوە لە سەرەتاوە لە ماڵێکی شوێنی نیشتەجێبووندا دەژین.

کانتینەرەکانی نشینگە، خانووە لە پێشدا چێکراوەکان، پاڤیۆنەکان و ماڵەکانی جێی نیشتەجێبوونی نەگۆڕ هەن.

ئەگەر بکرێت، یەک خێزان (هەروەها جووتێکی هاوژین) بە شێوەی هاوبەش نیشتەجێ دەکرێن. لەم نێوانەدا هەندێ نیشتەجێگەش هەیە کە وەک ماڵێکی راستەقینە گەڵاڵە کراون: شەش کەس لە سێ ژووردا دەژین کە سەلاجە (رچێنەر و سەهۆڵدان)، گاز، دووش و دەستاویان هەیە. هەروەها کەسانێ کە تەنیان، وەک ژیانی ماڵە هاوبەشەکان، ژووری خۆیان لەگەڵ کەسانی تر دەنێنە هاوبەشی. لە نیشتەجێبوون لە ماڵە گشتییەکاندا، بە گوێرەی رابردوو هەلی هەبوونی ژیانی تایبەتی بڕێ زیاتر دابینە، راوێژکاریی سەبارەت بە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لە شوێنەکەدا و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ دراوسێکان و کەسانی دڵخواز بۆی هەیە.

ئێوە خۆتان شت دەکڕن و پێویستییەکانی خێزانی خۆتان مسۆگەر دەکەن. منداڵان و لاوان دەچنە باخچەی ساوایان و یان خوێندنگە، گەورەساڵان لە پۆلەکانی زمانی ئەڵمانی و تێکەڵبووندا بەشداریی دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی (Sozialmanagement) لە نیشتەجێگەدا یارمەتی ئێوە دەدات کە فەرمانگە و بەرپرسی شیاو بدۆزنەوە. هەروەها زۆربەی کات هەلی پەیوەندی کردن بە دراوسێکان و کەسانی دڵخواز هەیە کە بەوپەڕی خۆشییەوە لە سەردانی فەرمانگەکاندا لەگەڵتان دەبن و یارمەتیتان دەدەن.

هەروەها کاتی روودانی کێشە لە نیشتەجێگەدا، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی بکەن.

گواستنەوە بۆ ماڵی تاکەکەسی

وەکو کەسی خاوەن مافی پەنابەریەتی یان پەنابەری بە فەرمی ناسراو، ئێوە بە بێ هیچ سنووردارێتییەک دەستتان بە بازاڕی خانوبەرە دەگات.

کاتێ کە بە رادەی تەواو داهاتتان هەبێت (داهاتی تاکەکەسی)، خۆتان دەتوانن بڕەپارەی کرێی ماڵێک یان ژوورێک بدەن.

ئەگەر داهاتی تاکەکەسیتان نییە، دەتوانن لە فەرمانگەی کاردۆزینەوە team.arbeit. hamburg یان لە فەرمانگەی پسپۆڕایەتی مسۆگەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و کاروباری کۆمەڵایەتی ، بۆ وەرگرتنی یارمەتی بۆ خەرجی و کرێ ماڵ داواکاریی پێشکەش بکەن. لەم پێوەندییەدا ماڵەکە نابێت زۆر گەورە و یان زۆر گران بێت. راوێژکاری بەرپرس هەموو بابەتەکان بۆ ئێوە روون دەکاتەوە.

ئێوە هەروەها دەبێت پاش روونبوونەوەی دۆخی نیشتەجێبوونی خۆتان، لە سێ ساڵی یەکەمدا شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتان لە ویلایەتێکدا کە بۆ رەوتی پەنابەریەتی بۆ ئێوە تەرخان کراوە بپارێزن – وەک نموونە لە هامبورگ.

رەوتی گەڕان بۆ ماڵ

یەکەمین راوێژکار بۆ دۆزینەوەی ماڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی Sozialmanagement لە نیشتەجێگەدایە. ئەوان بە پێشکەشکردنی ناونیشانەکانی پەیوەندی، رێنوێنی و پیشاندانی رێگا یارمەتی ئێوە دەدەن. هەروەها ئەوان رایەڵەیەکی باش لە کەسانی دڵخوازیان هەیە کە بەپێی داواکاریی لە رێگا پێویستەکاندا لەگەڵ ئێوە دەبن.

رێگای یەکەم بە شێوەی ئاسایی دەگات بە بنکەکانی پسپۆڕایەتی بۆ یارمەتی لە دۆخی فریاکەوتنی خانووبەرە . ئەم بنکانە بۆ کەسانی بێ ماڵ لە ناوەندەکانی نیشتەجێبوونی سەر بە کەرتی گشتی، ژوورگەلێکی تاکەکەسی تەرخان دەکەن. لە پەنای هاووڵاتییانی هامبورگدا کە ماڵێکیان نییە، کەسانێکی خاوەن مافی پەنابەریەتی و پەنابەرانی بە فەرمی ناسراویش کە بەختی زۆری مانەوەیان هەیە دەتوانن لەم جۆرە خانووە کەڵک وەرگرن. لە دانیشتنێکی راوێژکاریی بە ئامادەبوونی ئێوە، گەڵاڵەی یارمەتی دیاریی دەکرێت و پاڵپشتی پێویست بۆ دۆزینەوەی ماڵ پێشکەش دەکرێت، هەروەها بێجگە لەوەش دەرکردنی پشتڕاستکردنەوەی پێویستی (Dringlichkeitsbestätigung) جێبەجێ دەکرێت.

زانیاریی سەرهێڵ (Infoline) یارمەتی کۆمەڵایەتی – فەرمانە پسپۆڕانەکان لە پێوەندی لەگەڵ یارمەتیدانی کەسانی بێ ماڵ: http://www.hamburg.de/basfi/fa-wohnungslosenhilfe/

هەڵبەت ئێوە دەتوانن خۆتان بە دوای ماڵدا بگەڕێن:

پۆرتاڵەکانی موڵکەکان لە ئینتەرنێتدا بریتی لە نزیکەو هەموو بابەتەکانی پێشکەشکراو لە بازاڕدان. بۆ هەڵکردنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەنماڵەکان پەیامێکی کورت بنووسن. ئەم پەیامە دەتوانێت بە شێوەی خوارەوە بێت:

وێرای سڵاو و رێز،
ئاگاداریی ماڵەکەی ئێوە سەرنجی منی راکێشاوە. کەی دەکرێ ماڵەکە ببینم؟ تکایە پەیوەندیم پێوە بکەن.
لەگەڵ رێزدا
ناو، ناوی بنەماڵەیی

ئەگەر لە ناوەندی کاردۆزینەوە پارە وەردەگرن، رێگەپێدراون تەنیا خانووگەلی بە رادە و نرخی دیار بەکرێ بگرن. لە راوێژکاری بەرپرسی خۆتان بپرسن کە دەتوانن چ جۆرە ماڵێک بە کرێ بگرن.

کاتێ کە ماڵێکتان دۆزیەوە و خاوەنماڵ حەزی لێیەتی ماڵەکەتان بە کرێ پێ بدات، دەبێت پەسەندی ئەو کارەی لێ داوا بکەن. لە پەسەندنامەکەدا دەبێت تێچووەکانی مانگانە بۆ ماڵەکە دیاریی کرابێت. ئەم بەڵگەی پەسەندنامە زوو بە زوو بدەنە دەست ناوەندیی کاردۆزینەوە. ئەگەر مەرجەکانی ماڵەکە دروست بێت، ئێوە پەسەندنامەیەک لەلایەن ناوەندیی کاردۆزینەوە وەردەگرن کە دەبێت بیدەن بە خاوەنماڵەکە. پاش ئەوە دەتوانن گرێبەستی کرێ واژۆ بکەن و کلێڵی ماڵەکە لە خاوەنماڵ وەرگرن.

http://www.freizeithaus-kirchdorf.de/p/Wohnungssuche_deutsch.pdf

دۆزینەوەی ماڵ لەلایەن خۆتانەوە

immobilienscout24
پۆرتاڵی سەرهێڵی گەڕان بۆ ماڵ:
www.immobilienscout24.de/wohnen/hamburg/mietwohnungen.html

Immonet
پۆرتاڵی سەرهێڵی گەڕان بۆ ماڵ:
http://www.immonet.de/immobiliensuche/sel.do?&sortby=0&suchart=1&objecttype=1&marketingtype=2&parentcat=1&city=109447&locationname=Hamburg

Immowelt
پۆرتاڵی سەرهێڵی گەڕان بۆ ماڵ:
https://www.immowelt.de/liste/hamburg/wohnungen/mieten?sort=relevanz

SAGA GWG
کۆمپانیای خانوبەرەی شارەوانی هەندێکی زۆر خانوو بە نرخی شیاوی هەیە www.saga-gwg.de
66 66 66 42 40 49+، دووشەممە تا هەینی: کاتژمێر 9 بۆ 19 بێجگە لەوە 18 نووسینگە لە بەشە جیاوازەکانی شاردا هەن، کە دەتوانن بۆخۆتان راوێژکارییان لێورەگرن. دەتوانن ئەم نووسینگانە لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە بدۆزنەوە: www.saga-gwg.de/fuer-unsere-mieter/unsere-geschaeftsstellen

ژوور لە خانوویەکی هاوبەشدا (WG)
www.wg-gesucht.de
www.fluechtlinge-willkommen.de (هەروەها بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی)

دەتوانن دیکەی زانیارییەکان سەبارەت بە گەڕان بۆ ماڵ و بابەتی نیشتەجێبوون لە رێگای ماڵپەڕی خوارەوە بدۆزنەوە:

ئەنجومەنی وتووێژی نیشتەجێبوون:
http://t.hh.de/7686866

Last Updated: 24.10.2017

Print Friendly, PDF & Email