هامبورگ نزیکەی 1.7 ملیۆن کەس حەشیمەتی هەیە و پاش بەرلین، دووەمین شاری گەورەی ئەڵمانیایە. ئەم شارە، هەروەها یەکێکە لە 16 ئەیالەتی فیدراڵی ئەڵمانیا.

ئێوە لێرە، زانیاریی سەبارەت بە هەندێک ناوچەی خۆشی هامبورگ و چۆنیەتی بەکارهێنانی باسەکان و شەمەندەفەرەکان دەستەبەر دەکەن.

جێگا دڵ راکێشەرەکان

Alster ڕووبارێکە لە ناوەندی هامبورگ. لە Lombardsbrücke دیمەنێکی باشتان لە شار دەبێت. لە پەنا Alster ڕێرەوی پیاسەکردن و پاسکیل سواری بە درێژایی 7 کیلۆمەتر هەیە. لە هاوین دەکرێ لە شوێنەکانی دیاریکراو لە پەنا Alster گریل بکرێت.
ڕاستەوخۆ لە پەنا Binnenalster Jungfernstieg (وێستگەی U/S Jungfernstieg) هەڵکەوتووە. Jungfernstieg شەقامێکی ناوەندی پڕلایەنگرە بۆبازاڕکردن. بە دووری کەمێک لە Jungfernstieg Rathausmarkt (وێستگەی U3 Rathaus) بریتی لە شارەوانی هامبورگ هەڵکەوتووە. شارەوانی ناوەندی قایەممقامییەتی و پەرلەمانی هامبورگە. دەتوانی بێبەرامبەر سەردانی چەندین بەشی شارەوانی بکەیت.

Hamburger Hafen لە نزیکی رووبار Elbeدایە و گەورەترین بەندەری ئەڵمانیایە.ئەگەر لە وێستگەی (Landungsbrücken) دابەزن، دەتوانن بەرژەوەنێکی زۆر جوان لەم لەنگەرە ببینن. کەشتییەکانی لەنگەریش HADAG لە Landungsbrücken دەڕۆن. کەڵک وەرگرتن لە کەشتی لەنگەر، بە بلیتیHVV-Fahrkarte بۆی هەیە.

لە بەشی ڕۆژهەڵات Landungsbrücken، Speicherstadt و Hafencity (وێستگەکانیU1 Meßberg, U3 Baumwall, U4 Überseequartier) هەڵکەوتوون. Speicherstadt ناوچەیەک بە چەندین مەخزەنی کۆنەوە و میراتی کۆنی کەلتووری یۆنیسکۆیە، کە ناوبانگی هەیە بەهۆی میعماری خشتی و  Fleet ـەکانیان (ئاوڕێیەکان).  Hafencity ناوچەیەکی شاری نوێیە کە خاوەن میعمارییەکی پێشکەوتوویە. بینایەکی بەناوبانگ لەم بەشەی بینای کۆنسێرتی Elbphilharmonieـە.
Elbstrand کەنارێکی بچووک لە پەنا بەندەرە. بە پاس 112 یان کەشتی 62 (وێستگەی Övelgönne) دەتوانی بڕۆیت بۆ ئەو کەنارە.

هیڵی شەمەندەفەری ژێرزەوی U3 لە زۆرێک لە جێگا دڵ راکێشەرەکاندا وێستگەی هەیە (Sankt Pauli, Landungsbrücken, Hafencity, Rathaus, Stadtpark) و هەلی گەڕانێکی بچووکی شاری دابین دەکات.

ئەنجومەنی گواستنەوەی هامبورگ (HVV)

لە هامبورگ دەتوانیت بە بەکارهێنانی شەمەندەفەری شاری و پاس بۆ زۆربەی شوێنەکان بڕۆیت. شەمەندەفەرەکانی شاری و مێترۆکان لە ماوەی هەفتە تاکوو کاتژمێر 23 لە مەودای 5 بۆ 10 خولەک وەڕێ دەکەوێن. لە شەوەکانی هەینی بۆ شەممە و شەممە بۆ یەکشەممە شەمەندەفەرەکان هەر 20 خولەک وەڕێدەکەون.

زانیاریی پەیوەندیدار بە بلیت و خشتەی کاتی رۆیشتن، لە HVV-Servicestellen (ناوەندە خزمەتگوزارییەکان) لەم وێستگانەدا لە بەردەستدان

  • Hauptbahnhof
  • Jungfernstieg
  • Dammtor
  • Berliner Tor
  • Harburg Rathaus

لیستەیەکی تەواو لە HVV-Servicestellen (ناوەندە خزمەتگوزارییەکان) دەتوانن لێرەدا ببینن:
www.hvv.de/ueber-uns/servicestellen/.

هەروەها دەتوانی زانیارییەکان لە ماڵپەڕی www.hvv.de یان لە ئەپلیکەیشنی بێبەرانبەری HVV وەرگریت. تکایە تێبینی بکە کە تۆڕی HVV لە دەرەوەی ناوچەی هامبورگیش فراوان دەبێتەوە. بەڵام تۆ دەبێ لە ناو سنووری شاردا نیشتەجێ بیت.

تکایە لە بیرتان بێت کە تۆڕی HVV، لە دەرەوەی شاری هامبورگیش تێپەڕ دەبێت. ئەگەر دەبێت لە ناوەندی وەرگرتنی سەرەتاییداErstaufnahmeeinrichtung (EA) بژین، نابێت لە بازنەی شار بڕۆنە دەرەوە.

بلیت

ئێوە وەکوو یەکێک لە دانیشتووانی EA، بلیتێک HVV به ناوHVV-Mobilitätskarte، بۆ سەرجەم گواستنەوەی گشتی وەردەگرن. ئەم بلیتە لە ناوچەی گرتێری هامبورگ بڕواپێکراوی (بازنەکانی A و B).چەند رۆژ پاش هاتنەناو، بەرپرسی بەشی بەەرێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێوە، بلیتەکەتان پێ دەدات. HVV-Mobilitätskarte ئێوە، تەنیا لە کن ژمارەی پێناسنامەی خانووی خۆتاندا بڕواپێکراوە. ژمارەی پێناسنامەی خانووتان لە کاتی ناونووسین لە EA وەرگرتووە.

HVV-Mobilitätskarte دەبێت هەر لەگەڵ گواستنەوە بۆ یەک Folgeunterkunft (شوێنی نیشتەجێیی دووەم)، یان ئەگەر وەکوو پەنابەرێ بە فەرمی بناسرێن، هەڵی گەڕێننەوە، لەم کاتەدا، قازانجەکان لە داهاتوودا لە جاب سەنتەرJobcenter وەردەگرن. پاشان داواکاریی بۆ یەک Sozialkarte بدەن. بەم کارتە، ئێوە دەبنە خاوەن داشکانی مانگانە لە هاتوچۆ بە کەڵک وەرگرتن لە HVV.

ئەگەر بۆ شوێنی نیشتەجێیی دووەم Folgeunterkunft بگوێزدرێنەوە، دەبێت لە HVV بلیت بکڕن. دەتوانن بلیتەکە لە باس، لە شۆفیری پاس، لە کیوسکی بلیت فرۆشی یان لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی HVV-Servicestellen بکڕن.

پێویستان بە پەسەندی بلیتەکەی خۆتان نییە.دەبێت لە دەرگای بەرەوە سواری پاسەکە بن و بلیتەکەتان پیشانی شۆفیری پاسەکە بدەن.بلیتەکان لە U- و S-Bahnen(شەمەندەفەرەکانی ژێر زەوی و شاری) دەپێشکێندرێن. کەواتە بلیتەکە تا کاتی بەجێهێشتنی شەمەندەفەر رابگرن!

چەند جۆری جیاوازی بلیت هەیە:

  • بلیتی یەک سەفەرە بۆ یەک سەفەری باوەڕپێکراوە و بۆ کەسانێک گونجاوە کە زۆر بەکەمی پاس و شەمەندەفەر بەکار دێنن. کاتێک کە بلیتی یەک سەفەری لە شۆفێری پاس دەکڕیت، ناوی وێستگەی مەبەستی خۆت بڵێ. شۆفێر بلیتی گونجاو پێشکەش بە تۆ دەکات. لەناو ئامێرەکانی بلیت فرۆشتن شوێنی مەبەست لە سەرەوە لای چەپ داخڵ بکە.
  • بلیتی هەفتانە و مانگانە دەتوانی لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری HVV بکڕیت. بۆ ئەم مەبەستە پێویستت بە وێنەیەکی پاسپۆرتییە.
  • CC-Karten کە بە شێوەی ئاسایی هەندێک بلیتی هەرزانن. CC-Karten لە دووشەممە تا هەینی لە نێوان کاتژمێرەکانی 6:00 و 9:00 سەرلەبەیانی و 4:00 تا 6:00 پاش نیوەڕۆ بڕواپێکراو نین. بلیتێکی CC-Karteبۆ کەسێکی گەورەساڵ و لانیزۆر سێ منداڵ (لە تەمەنی 6-14 ساڵ) بڕواپێکراوە. دەتوانن بلیت CC-Karten لە رێگای ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی HVV-Servicestellen بکڕن.
  • Sozialkarten : ئەگەر بە پێی یاسای قازانجەکانی پەنابەران، لە جاب سەنتەرJobcenter قازانج وەردەگرن، دەتوانن داواکاریی بۆ Sozialkarte بدەن. داواکاریی خۆتان بۆ Sozialkarte، هەر بەو نووسینگە کە قازانجەکانی خۆتان وەردەگرن، پێشکەش بکەن.بەم کارتە، دەتوانن بلیتەکان بە شێوەی داشکاو لە HVV-Servicestellen بکڕن. ئەگەرچی خودی Sozialkarte، بلیتێک بۆ بەکارهێنانی HVV نییە.

منداڵانی ژێر 6 ساڵ، پێویستیان بە بلیت نییە.

Last Updated: 26.10.2017

Print Friendly, PDF & Email