بنەما سەرەتاییەکان: گرێبەستی تەلەفۆنی لەگەڵ

زۆربەی کات، لە ئەڵماندا چاکترە بۆخۆتان تەلەفۆنی لەگەڵتان هەبێت، لەم کاتەدا تێچوو کەمترە. بەوەشەوە، لە گرێبەستە درێژخایەنەکان دووری بکەن، لەم کاتەدا زۆربەی کات رەنگە بۆ 2 ساڵ، سنووردار بکرێنەوە بە پێشکەشکارێکی خزمەتگوزارییەکان و بەمجۆرە گۆڕانی نرخ زۆر هەستەمە.

ئەو گرێبەستانەی لە پێشدا پارەیان دەدرێت و ماوەیەکی نەگۆڕ لەوانەدا دیاریی ناکرێت، بە شێوەی ئاسایی چاکترن.بۆ کەڵکوەرگرتن لە گرێبەستێکی Prepaid (لە پێشدا پارەدراو)، سەرەتا بڕوادارییەک دەکڕن (بە شێوەی ئاسایی 10€)، که لەو رێگایەوە دەتوانن تەلەفۆن بکەن و لە ئینتەرنێتی لەگەڵ کەڵک وەرگرن. ئەگەر بڕوادارییەکە بەکارهێنرا، هەلی دیسان شارژکردنەوە هەیە. دەتوانن گرێبەستەکانی Prepaid لە دەرمانخانەکان، سوپەرمارکێتەکان و بەنزینخانەکان دابین بکەن. هەروەها ئێوە سیم کارتێک بۆ تەلەفۆنی لەگەڵ خۆتان وەردەگرن و دواتر دەتوانن بڕواداریی نوێ بکڕن.

تەنیا کاتێک گرێبەستەکە واژۆ بکەن کە بەڕاستی لە ناوەڕۆکەکەی تێبگەن. کەسێک کە دەتوانێت ئەڵمانی قسە بکات لەگەڵ خۆ ببەن یان پێش واژۆ، گرێبەستەکە بە کەسێک کە دەتوانیت ئەڵمانی قسە بکات، پیشان بدەن. ئەم بابەتە، بەتایبەت بۆ ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی، بە سەردانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێوەش پێشکەش دەکرێت، راستە.

بە مەبەستی پڕکردنەوەی گرێبەستی تەلەفۆنی لەگەڵ، دەبێت ناونیشانی خۆتان بنێرنەناو. سەرەتا دەتوانن لە ناونیشانی Erstaufnahme (ناوەندی وەرگرتنی سەرەتایی) کەڵک وەرگرن. ئەگەر گواستتانەوە بۆ شوێنیکی نیشتەجێبوونی نوێ، دەبێت پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی خۆتان لە ناونیشانی نوێ، ئاگادار بکەنەوە. ئێوە دەبێت لانی زۆر لە ماوەی سێ مانگدا، ناونیشانی نوێی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی خۆتان رابگەیەنن.زۆربەی کات، ئاگادارکردنەوەی ئێوە لە رێگای پەیامی دەقدارەوە جێبەجێ دەبێت.

هەڵبژاردنی نرخ: پەیوەندی نێودەوڵەتی، بارستای داتا و پەیوەندی تەلەفۆنی لە ناوخۆی ئەڵمان

کاتی هەڵبژاردنی گەڵاڵەیەکی نرخ، زۆر گرنگە کە پێشکەشکارە جیاوازەکانی خزمەتگوزاریی بەراورد بکەن. گرێدراوی ئەوەی کە دەتانەوێت پەیوەندی بە چ وڵاتێکەوە بکەن، تێچووەکان دەتوانن بە رادەی بەرچاو جیاواز بن. هەڵبەت هەموو کات دەبێت کۆمیسیۆنی مانگانە، بە رادەی 15 سێنت لە هەر وتووێژێکتان لەبەرچاو بێت. کەواتە، پەیوەندییە درێژخایەنەکانی تر، هەرزانترن. بە شێوەی ئاسایی، نرخەکانی زیاتر لە 35 سێنت لە خولەکدا، گران دێنە ئەژمێر.

پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ناسراو بۆ پەیوەندییە سەرەکییەکان بریتین لە Blauworld (عێراق)، Lebara (بۆسنە و هێرتسەگۆڤینا، عێراق، نیجەریا، پاکستان)،Lycamobile (ئۆردون، لوبنان، نیجەریا، پاکستان، سووریا، تورکیه)،Mobi (ئەریتره)، Mobilka،NettoKom (عێراق)، Ortel Mobile (ئەفغانستان)، و Star World (ئەڵبانیا، کۆزۆڤۆ، مەقدۆنیه، سێربستان). دەتوانن زانیاریی ورد لە رێگای ئینتەرنێت و راستەوخۆ لە پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی وەرگرن. هەموو کۆمپانیاکانیش، هەندێ خزمەتگوزاریی بۆ ئینتەرنێتی لەگەڵ پێشکەش دەکەن، کە لەو رێگایەوە دەتوانن بە تەلەفۆنەکەی خۆتان بچنە سەرهێڵ (ئۆنلاین ببن). ئەم نرخانەش بەراورد بکەن!

ئەگەر پەیوەندییە ناوخۆییەکانی ئەڵمانی ئێوە زۆرن، بە شێوەی ئاسایی بە قازانجە کە گرێبەستێکی تەلەفۆنی لەگەڵی تریش دابین بکەن. پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی هەرزان لە بواری پەیوەندییە دەرەکییەکاندا، بە شێوەی ئاسایی نرخی تەواو گرانیان بۆ پەیوەندییە ناوخۆییەکانی ئەڵمان هەیە. ئەم بابەتە سەبارەت بە نرخی داتاش راستە. بۆ وێنە ئەگەر ئێوە تەنیا لە خزمەتگوزاریی چەت وەکو Viber،Whatsapp، یان Skype کەڵک وەردەگرن، گەڵاڵەی نرخی ئەڵمانی بەس و تەواوە. لەم کاتەدا ئێوە لە رێگای ئینتەرنێتەوە پەیوەند دەدرێن بە دەرەوەی وڵات، نەک لە رێگای رایەڵەی تەلەفۆنەوە.

پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی سەرەکی ئەڵمان لە بواری گرێبەستەکانی Prepaid بریتین لە Congstar،AldiTalk،Telekom، O2،Vodafone و E-Plus. دەتوانن زانیاریی زیاتر بە شێوەی سەرهێڵ لە پێشکەشکاری خزمەتگوزاریی یان بە شێوەی خۆجێیی لە فرۆشگەکان وەرگرن.

وای فای خۆڕایی

Freifunk.Hamburg، هەلی دەسڕاگەیشتن بە وای فای خۆڕایی لە ئاستی شاردا دابین دەکات. بۆ ئەم کارە، رایەڵەی “Hamburg.freifunk.net” لە بەشی SSID/ناوی وای فای هەڵبژێرن. دەتوانن خاڵەکانی پەیوەندی لە ماڵپەڕی knotenkarte.de یان لە رێگای نەخشەی “freifunk” بۆ iOS و ئەندرۆید چاولێکەن.

هەروەها، ئێستاکە، پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ناوچەیی ئینتەرنێت، خەریکن رایەڵەی وای فای خۆڕایی MobyKlick دەخەنەڕێ. بۆ بەکارهێنانی ئەم رایەڵەی وای فای، “MobyKlick” لە بەشی SSID/ناوی وای فای و “Ich habe keine Benutzerdaten” لە بەشی خالی دەسڕاگەیشتن هەڵبژێرن. پاشان دەبێت ژمارە تەلەفۆنی لەگەڵی خۆتان بنێرنەناو. پاشان بە SMS، زانیاریی دەسڕاگەیشتنی خۆتان وەردەگرن.ئێستاکە دەتوانن بە شێوەی خۆڕایی تا نیوەشەوی رۆژی دواتر لە ئینتەرنێت کەڵک وەرگرن. دەتوانن خاڵەکانی دەسڕاگەیشتنی سەرەتایی لە رێگای ماڵپەڕی www.mobyklick.de/index.php?id=availability بدۆزنەوە.

بەپێچەوانەوە، کافەکان و فرۆشگەکان کە وای فای خۆڕایی پێشکەشی مشتەریەکانی خۆیان دەکەن، زۆر کەمن. ئەم لاپەڕە کۆمەڵێکی فرەزمانە لەو فرۆشگانە لە هامبورگدا پیشان دەدات: www.hamburg-tourism.de/infos/mobile-angebote/w-lan-hotspots.

لە وێستگەی سەرەکی هامبورگ و وێستگەکانی شەمەندەفەری Altona و Harburgدا دەکرێ بۆ ماوەی 30 خولەک بێبەرامبەر ئینتەرنێتی Telekom (ناوی SSID/WLAN: Telekom) بەکار بێنیت.

Last Updated: 27.07.2017

Print Friendly, PDF & Email