ئەم بەشە تێڕوانینێکی گشتی پێشکەش دەکات لە ڕێگە گونجاوەکان بۆ زانیاری لە هەواڵەکان بە نووسراو، ڕادیۆ و ڤیدیۆ.

زۆربەی مێدیا ناوبراوەکان بە زمانی ئەڵمانی، ئینگلیزی یان عەرەبین.

هەواڵەکان بە شێوەی دەق

Spiegel Online

Spiegel Onlineپۆرتالێکی هەواڵی سەرهێڵی گۆڤارە “Der Spiegel”. لەم پۆرتالەدا، ئێوە زۆربەی کات دەتوانن هەندێ وتار لەسەر هەواڵە سیاسییەکان چاولێکەن، بەڵام هەواڵی پێوەندیدار بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانیش هەیە.Spiegel Online به زمانەکانی ئەڵمانی (www.spiegel.de) و ئینگلیزی (www.spiegel.de/international) لە بەردەستە.

Zeit Online

Zeit Online ماڵپەڕی حەوتەنامەیەکی ئەڵمانییە “Die Zeit”. لەم ماڵپەڕەدا زۆرتر دەتوانن وتاری درێژتر لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بخوێننەوە. Zeit Online به زمانەکانی ئینگلیزی (www.zeit.de/english) و ئەڵمانی ، (www.zeit.de) لە بەردەستە.

Nachrichtenleicht

Nachrichtenleicht (www.nachrichtenleicht.de) ماڵپەڕێکە بۆ دیتنی هەواڵەکان بە زمانی ئەڵمانی سادە. لەم ماڵپەڕەدا دەتوانن هەندێ وتاری کورت لەسەر جۆرەکانی هەواڵ، ئەو ڤیدیۆ کورتانەی کە لەگەڵ ئەوانەدا هەن و هەروەها پادکەست ببینن (www.nachrichtenleicht.de/podcast-nachrichtenleicht.2134.de.html).

هەروەها، دەتوانن هەواڵی زیاتر بە ئینگلیزی لە ماڵپەڕەکانی زۆربەی رۆژنامە گەورەکانی ئەڵمان، وەک “Süddeutsche (www.international.sueddeutsche.de) یان “Welt (www.welt.de/international) چاولێکەن.

هەواڵە وێنەییەکان (بە ڤیدیۆ)

Tagesschau

“Tagesschau ناسراوترین بەرنامەی هەواڵی ئەڵمانی لە تەلەڤیزیۆن دایە. هەر رۆژ کاژێری 8:00 شەو دەتوانن ئەم بەرنامەیە لە ARD یان بە شێوەی سەرهێڵ (https://www.tagesschau.de/) سەیر بکەن. لەم ماڵپەڕەدا، دەتوانن وەشانێکی ڤیدیۆیی کورت لە بەرنامە Tagesschau لە 100 چرکەدا بە زمانی عەرەبی (www.tagesschau.de/100s/arabisch) و ئینگلیزی (www.tagesschau.de/100s/englisch) سەیر بکەن.

ZDF به زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی

ZDF رایەڵەیەکی تەلەڤیزیۆنی گەورە لە ئەڵمانیایە کە دەتوانن هەواڵەکان و دیکەی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان لەو رێگایەوە سەیر بکەن.کۆمەڵیکی هەڵبژێردراو لەم بەرنامانە، بە شێوەی سەرهێڵ، لەگەڵ ژێرنووسی ئینگلیزی (www.english.zdf.de/en) و عەرەبی (www.arabic.zdf.de/ar ) لە بەردەستە.

Last Updated: 25.10.2017

Print Friendly, PDF & Email