ئەژمێری بەرکار

لە ئەڵماندا بە ناچار هەبوونی ئەژمێرێک لە بانکێکدا پێویستە! بە ئەژمێرێکی (حیسابێکی) ئاسایی ئەژمێری بەرکار „Girokonto“ دەڵێن. لەم رێگایەوە دەکرێ پارە بخرێتە ئەژمێرەکەی ئێوەوە – بۆ وێنە لەلایەن خاوەنکاری ئێوەوە – یان بۆ هاوڕێیان و خزمان پارە بنێردرێت. بێجگە لەوە دەتوانن لە ئامێرەکانی خۆپارەدەر (Geldautomaten)، پارەی نەخت لە ئەژمێرەکەی خۆتان هەڵگرن. بۆ ئەم مەبەستە بانکەکەی ئێوە کارتێکی بانکیی ئەلێکترۆنیک „EC-Karte“ بۆ ئێوە دەردەکات. هەروەها ئێوە دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە کارتی بانکیی ئەلێکترۆنیک EC-Karte پارەدانەکانی خۆتان لە فرۆشگە و رێستورانتەکاندا جێبەجێ بکەن. ئەژمێری بانکی بنەڕەتی Girokonto

جۆرێکی سادەترە لە ئەژمێری بەرکار Girokonto. ئەم ئەژمێرە هەموو تایبەتمەندییە ئاسایەکانی ئەژمێری بەرکار Basiskonto پێشکەشی ئێوە دەکات و بەتایبەتی بۆ پەناخوازان لەبەرچاو گیراوە. دەتوانن زانیاریی پێویست لەسەر ئەژمێری بانکیی بنەڕەتی بە 7 زمان لێرەدا بدۆزنەوە:

http://www.hamburg.de/kundenschutz/7794042/recht-auf-ein-konto/

دەتوانن ئەژمێرێکی بەرکار Girokonto و یان ئەژمێرێکی بنەڕەتی Basiskonto بۆ نموونە لە بانکەکانی Hamburger Sparkasse (Haspa), Hamburger Volksbank یان Commerzbank بکەنەوە. هەروەها دەتوانن مەرجەکانی دیکەی بانکەکان لێرەدا بدۆزنەوە:

www.financescout24.de/geldanlage-banking/girokonto.aspx

بۆ منداڵان، قوتابییان، خوێندکاران و فێرکاران بە شێوەی ئاسایی تێچووی کردنەوەی ئەژمێر بەخۆڕاییە. بەپێچەوانەوە دەبێت زۆربەی تێچووەکانی کردنەوەی ئەژمێر بدرێن.

کردنەوەی ئەژمێر (حیساب)

بۆ کردنەوەی ئەژمێرێکی بەرکار Girokonto، سەرەتا بە شێوەی تەلەفۆنی و یان بە سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانک کاتی سەردان دیاریی بکەن. بپرسن کە بۆ کردنەوەی ئەژمێر دەبێت چ بەڵگەنامەیەکتان لەگەڵ بێت. بە شێوەی ئاسایی بۆ سەردان دەبێت بەڵگەی پێناس پێشکەش بکەن – بۆ نموونە: کارتی پێناس یان پەساپۆرت.

هەروەها بەڵگەنامە دەرچووەکان لەلایەن فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی (Ausländerbehörde) کە ناوی بنەماڵەیی، شوێنی لەدایکبوون، ناوی بنەماڵەیی پێش هاوسەرگیریی و هەروەها نەتەوایەتی ئێوەیان لەسەرە، دەکرێ پێشکەش بکرێن. ئەم بەڵگەنامانە دەبێت سەرپەڕەیان هەبێت و مۆری فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی و هەروەها واژۆی کەسی دەرکەری ئەوانەی پێوە بێت. ئەگەر ناتوانن بە زمانی ئەڵمانی و یان ئینگلیزی قسە بکەن، دەتوانن لە وەرگێڕێک کە لەگەڵتان بێت، کەڵک وەرگرن.

هەڵگرتنی پارەی نەخت

کاتێ کە ئەژمێری بەرکار Girokonto کرایەوە و بانک بۆ ئێوە کارتی بانکیی ئەلێکترۆنیکیEC-Karte خاوەن وشەی نهێنی PIN نارد، دەتوانن لە ئامێرەکانی خۆپارەدەر پارە وەرگرن. دەتوانن ئامێرەکانی خۆپارەدەری نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتان لێرەدا بدۆزنەوە:

www.dasoertliche.de/geldautomaten/

بەردەوام هەوڵ بدەن کە پارەی نەخت تەنیا لە ئامێرەکانی خۆپارەدەری بانکی خۆتانەوە هەڵگرن! لەبەر ئەوەی کە بەپێچەوانەوە رەنگە تێچووی زۆری بۆ ئێوە هەبێت. بێجگە لەوە لە زۆرێک لە ئامێرەکانی خۆپارەدەردا هەلی گۆڕانی زمان هەیە.

کارتی خۆتان بخەنە قەڵشتی شوێن کارتەوە، وشەی نهێنی PIN خۆتان بنێرنەناو و بڕی پارەکە هەڵبژێرن. لە دیتنی وشەی نهێنی PIN خۆتان لەلایەن کەسانی ترەوە بەرگیری بکەن! بە شێوەی ئاسایی سەرەتا کارت و پاشان پارە لەلایەن ئامێرەکەوە پێتان دەدرێت.

ئەگەر هەڵەیەک روویدا، هێوری و ئارامی خۆتان بپارێزن. بە لەبەرچاونەگرتنی ئەوەی کە چ روویداوە –گەر ئامێری خۆپارەدەر پارەی بە ئێوە نەدا و یان لەبیرتان چوو کە پارەکەی خۆتان لە ئامێری خۆپارەدەر بگرن – بە بێ دواخستن بانکەکەی خۆتان ئاگادار بکەنەوە. زۆربەی کات هەڵەکە لە بانکدا دیاریی دەکرێت و پارەکەی خۆتان وەردەگرن.

Last Updated: 25.10.2017

Print Friendly, PDF & Email