بۆ ئاشنایی لەگەل خەڵکی هامبورگ چندین شێواز هەیە. بۆ نموونە:

Welcome Dinner: هامبورگییەکان تۆ بۆ شام بانگهێشت دەکەن!

زۆریەک لە هامبورگییەکان کۆچبەر و پەنابەران بۆ شامی بەخێرهاتن بانگهێشت دەکەن. بەمجۆرە دەتوانیت لەگەل خەڵکانی هامبورگ ئاشنا بیت،  بە ئەڵمانی قسە دەکەن و لە شامێکی بێبەرامبەر لە پەنا یەکتر چێژ وەرگرن.

چۆن دەکرێ بانگهێشت بکرێم بۆ شامی بەخێرهاتن؟

  1. لە ماڵپەڕی www.welcome-dinner.deدا ناونووسی بکە.
  2. دەستەی ” Welcome Dinner ” پەیوەندیت پێوە دەکات و پێت دەڵێت کە خانەخوێیەکەت کێیە. ژمارە تەلەفۆنی خانەخوێی خۆت وەردەگریت.
  3. پاشان لەگەڵ خانەخوێی خۆت کاتی شامی بەخێرهاتن دیاری دەکەیت.

گرنگە کە بتوانی کەمێک ئەڵمانی یان ئینگلیزی قسە بکەیت تاکوو خانەخوێ لە مەبەستی تۆ تێبگات. ئینتەرنێت: www.welcome-dinner.de

Refugio – Café der Gastfreundschaft:

Café Refugio قاوەخانەیەکە بۆ پەنابەران. لەوێدا دەتوانیت:

  • بەبێ بەرانبەر و بەخۆرایی چا و قاوە بخۆیتەوە،
  • کاتەکەت ڕابوێریت،
  • لەگەڵ برادەرەکانت دیدار بکەیت،
  • تێنیسی سەر میز یان یارییەکانی بەکۆمەڵ بکەیت.

جگە لەوە بەرنامەی زیاتری دیکەش هەن: بەرنامەکانی وەرزشی (وەک سەرکەوتن لەسەر تاشەبەرد، یاری تۆپی پێ، گەشتەکانی پایسکل سواری)، کۆنسێرت، چێشتلێنان، گەشتی ناوشار، وانەکانی فێرکاری زمان، هاوڕێییکردن بۆ چوونە فەرمانگەکان. لە قاوەخانە لیستەیەک بۆ هەر یەک لە پرۆگرامەکان دادەمەزرێت کە دەتوانیت ناوی خۆتی تێدا داخڵ بکەیت.
Bremer Straße 9, دووشەممە تاکوو شەممە کاتژمێر 15 بۆ 20 , www.cafe-refugio-harburg.de

Refugees Welcome Café: قوتابیانی زانکۆی هامبورگ تۆ بانگهێشت دەکەن!

لێرەدا دەتوانیت دووجار لە مانگدا لەگەڵ قوتابیانی زانکۆی هامبورگ ئاشنا بیت وبیروبۆچوونت ئاڵوگۆر بکەیت. تۆ بە مەبەستی خواردنی خواردنەوەکانی فێنک و گەرم، شیرینی و سناک(خواردنی سووک) بانگهێشت دەکرێیت و دەتوانیت دەربارەی زانکۆ و خوێندن لە هامبورگ پرسیار بکەیت!

زانکۆ هامبورگ Café Paranoia, Von-Melle-Park 8، 1ـەمین و 3هەمین پێنجشەممەی مانگ کاتژمێر 17، refugeecafe-uhh@gmx.de

Human@Human e.V.: سەرپەرشتی

ئاخۆ پێویستت بە سەرپەرشتە؟ ئەڵمانییەک یان کەسێک کە ماوەیەکی درێژ لە ئەڵمان ژیاوە و دەتوانێت یارمەتیت بدات؟ کەسێک کە لەگڵ تۆ لە هامبورگ بڕوات بۆ سیاحەت؟ کەسێک کە یارمەتیت بدات لە فێربوونی ئەڵمانی، دۆزینەوەی ماڵ و کار؟

ئەگەر وایە سەردانی نووسینگەی Human@Human بکە و ناونووسی بکە لە بەرنامەی سەرپەرشتیدا. لێژنە سەرپەرشتێکت بۆ دەدۆزێتەوە و یەکەم چاوپێکەوتنی ئاشناییت بۆ ڕێک دەخات.

Hamburger Schloßstraße 14،
دووشەممە تاکوو هەینی کاتژمێر 9 بۆ 12

Last Updated: 27.07.2017

Print Friendly, PDF & Email