کاتێک نەخۆشن یان هەست دەکەن کە رەوشتان باش نییە، سەردانی پزیشک بکەن. نەخۆشی، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەرAsylantrag ( داواکاریی پەنابەریەتی ئێوە) دانانێت.

هەروەها پێویستە لە سەر پزیشکەکانی ئەڵمانیا کە نهێنی بوونی زانیاریی نەخۆش بپارێزن و بە گشتی هیچکام لە زانیارییەکانی پێوەندیدار بە ئێوە بە هاوبەشی دانانێن.

وەرگرتنی یارمەتی سەبارەت بە نەخۆشین

لە Erstaufnahme (EA) بەشێکی راوێژکاریی پزیشکی هەیە. لەم شوێنەدا، دەتوانن بە شێوەی خۆڕایی چارەسەریی پزیشکی وەربگرن و بۆ لای پسپۆڕ بنێردرێن.
پەنابەران لە هامبورگ لەلایەن AOK Bremen/Bremerhaven دەکەونە بەر ئینشوڕانسەوە.

لە EA، ئێوە سەرەتا یەک “Bescheinigung zur Vorlage beim behandelnden Arzt (بەڵگەنامەیەک کە دەبێت بەو پزیشکەی دەتانبینێت، پێشکەش بکرێت )” و پاشان کارتێکی ئینشوڕانسی تەندروستی ئەلێکترۆنیک(eGK)، وەردەگرن. بەم بەڵگەنامە یان کارتی تەندروستی، دەتوانن سەردانی لای هەر پزیشکێک بکەن.ئەگەر وابێت بە ئاسایی، چارەسەریی خۆڕاییە.

پزیشکەکان

لە ئەڵمانیا، جۆرەها پزیشکی جیاواز هەیە. پزیشکەکان دەکرێت ژن یان پیاو بن. پزیشکی گشتی، بەرپرسی تەندروستی گشتییە.پزیشکی پسپۆڕی منداڵان ، بەرپرسی تەندروستی منداڵانە.ئەگەر هەر چەشنە کێشەیەکتان لە ددانەکانتاندا هەبوو،سەردانی پزیشکی ددان بکەن. پزیشکی پسپۆڕی ژنان بە شێوەی تایبەت، بەرپرسی تەندروستی ژنانە (تەنانەت لە کاتی دووگیانیشدا). هەمووکات پێش لە سەردانکاتی چاوپێکەوتن بگرن!

لە رێگای ناونیشانی خوارەوە، دەتوانن بۆ پزیشکەکان بگەڕێن:
www.kvhh.net/kvhh/arztsuche/index/p/274

هەروەها هەندێک پزیشک هەن کە بە زمانی ئێوە قسە دەکەن.ئەگەر وەها نەبێت، زۆربەی پزیشکەکان بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن. ئەگەر ناتوانن بە زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی قسە بکەن، پێویستان بە وەرگێڕ هەیە!

دەتوانن وشەدانێک بریتی لە وشەی گرنگ لێرەدا وەربگرن: http://www.apotheken-umschau.de/multimedia/179/35/195/118768730129.pdf (ئینگلیزی، فەڕەنسی و عەرەبی) و هەروەها لێرە: http://www.apotheken-umschau.de/multimedia/125/83/94/118856466449.pdf (ئوردو و فارسی).

لە کاتی هەبوونی کێشەی تایبەت بە پێوەندیی لەگەڵ پزیشک ، App ‘AOK HealthNavigator’ دەتوانێت یارمەتیتان بدات. ئەمە دەکرێت لەلایەن پزیشک یان ئێوە بەکاربهێنرێت.

دەرمانخانە

ئێوە دەرمانەکان لە دەرمانخانە وەردەگرن. بۆ وەرگرتنی زۆرێک لە دەرمانەکان، پێویستان بە بەڵگەو راچیتەی پزیشک هەیە.بە شێوەی ئاسایی ئەگەر راچیتە هەبێت، دەرمانە پێویستەکان خۆڕایین. ئەگەر پێویست بکات، تەنانەت دەتوانن لە شەو یان کاتی پشوویشدا دەرمان وەربگرن.

پێویستییە یارمەتیدەرەکان بە بێ راچیتە (وەکوو باند) هەروەها لە دەرمانخانەکاندا لە بەردەستدان.
لێرەدا دەتوانن، بۆ دەرمانخانەکان بگەڕێن: www.aponet.de/service/apotheke-finden.html

بارودۆخی فریاکەوتنی

ئەگەر لە شەودا، رۆژی پشووی کۆتایی حەفتە یان رۆژی پشووی فەرمی نەخۆش کەوتن، دەتوانن لە کاتی فریاکەوتنیدا، سەردانی Notfallpraxis (ناوەندی چاودێرییە فریاکەوتنییەکان) بکەن. تەنیا ئەگەر نەتانتوانی ناوەندێک بدۆزنەوە و پێویستان بە چارەسەریی خێرا هەبوو، پێوەندی بە پزیشکی فریاکەوتنەوە بکەن. بەشی Notaufnahmen نەخۆشخانەکان لە کاتی فریاکەوتنی و پێکدادانەکاندا لەبەردەستدان. لەم بەشەدا، بۆی هەیە ماوەیەک چاوەڕێ بن.

لە بارودۆخی فریاکەوتنیدا، لە سەر پزیشکەکان پێوستە کە دەرمانتان بکەن.جیاوازییەک نییە لە نێوان ئەوەیدا کە بە فەرمی تۆمار کرابێتن یان نا.

  • جیبەجێکردنی کاروباری فریاکەوتنی لە Farmsen: Berner Heerweg 124 دووشەممە تا هەینی 7:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوە شەو، چوارشەممە 1:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوە شەو، شەممە، یەکشەممە و رۆژی پشوو 7:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوە شەو
  • جیبەجێکردنی کاروباری فریاکەوتنی لە Altona: Stresemannstraße 54دووشەممە تا هەینی 7:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوەشەو، چوارشەممە 1:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوەشەو، شەممە، یەکشەممە و رۆژی پشوو 7:00 پاش نیوەڕۆ تا نیوەشەو
  • پزیشکی فریاکەوتن: +49 40 228022

خزمەتگوزاریی فریاکەوتنیی منداڵان

  • Altoner نەخۆشخانەی منداڵان, Bleickenallee 38, شەممە، یەکشەممە و رۆژی پشوو 10:00 بەیانی تا 6:00 پاش نیوەڕۆ
  • Helios Mariahilf کلینیک, Stader Straße 203c, شەممە، یەکشەممە و تەنیا رۆژانی پشوو 10:00 بەیانی تا 5:00 پاش نیوەڕۆ
  • AsklepiosKlinik Nord – Heidberg, Tangstedter Landstraße 400, شەممە، یەکشەممە و رۆژی پشوو ، 10:00 بەیانی تا 6:00 پاش نیوەڕۆ
  • نەخۆشخانەی منداڵان Wilhemlstift, Liliencronstraße 130, شەممە، یەکشەممە و رۆژی پشوو: 10:00 بەیانی تا 6:00 پاش نیوەڕۆ

خزمەتگوزاریی فریاکەوتنیی پزیشکیی ددان

  • Bundeswehrkrankenhaus, Lesserstraße 180، هەموو رۆژێک 7:00 پاش نیوەڕۆ تا 1:00 شەو

لە بارودۆخی فریاکەوتنیدا دەتوانن پەیوەندی بەRettungsdienst (خزمەتگوزاریی فریاکەوتن) بکەن. بە دڵنیاییەوە ناوی خۆتان، شوێنێک کە لێیدان و ئەو شتەی کە روویداوە بڵێن.چاوەڕوان بن تا هەندێک پرسیارتان لێ بکرێت! ئامبولانس کەسی بریندار دەگوێزێتەوە، بە بێ جیاوازی لە شوێنەکەیاندا.

  • Rettungsdienst (خزمەتگوزاریی فریاکەوتن) 112
وەرگرتنی یارمەتی بە بێ هەبوونی بەڵگە

ئەگەر بەڵگەنامە یان کارتی ئینشوڕانسی تەندروستیتان نییە، دەتوانن لەم ناوەندانەی راوێژکاریدا یارمەتی پزیشکی وەربگرن.ئەگەر ناتوانن بە زمانی ئینگلیزی یان ئەڵمانی قسە بکەن، وەرگێڕی زارەکی لەگەڵ خۆتان بێنن! بە شێوەی ئاسایی راوێژکاریی بە نەناسراوانە جێبەجێ دەکرێت.

  • Medibüro Hamburg, Hospitalstraße 109, +49 40 238558322، دووشەممە و سێ شەممە 3:00 پاش نیوەڕۆ تا 500 پاش نیوەڕۆ
  • Praxis ohne Grenzen, Bauerberg 10 , +49 40 3099794660، چوارشەممە 3:00 تا 6:00 پاش نیوەڕۆ
  • Migrantenmedizin Westend, Vogelhüttendeich 17, +49 40 75666401، سێشەممە 9:00 سەر لە بەیانی تا 1:00 پاش نیوەڕۆ، کاتەکانی دەوام تایبەت بە منداڵان، چوارشەممە دووەم و چوارەمی هەر مانگ لە 4:00 تا 6:00 پاش نیوەڕۆ، کاتەکانی دەوامی تایبەت بە ژنان، چوارشەممە یەکەم و سێهەمی هەر مانگ لە 9:00 سەر لە بەیانی تا 1:00 پاش نیوەڕۆ
کۆستی دەروونی

ئەگەر هەندێک بابەتی زۆر خراپتان بینیوە و ئەزموونتان کردووە، ئەم ئەزموونانە دەتوانن لەگەڵتان بمێننەوە و ئێوە بگۆڕن.ئەگەر هەندێک بیرەوەرەیی ئازارتان دەدەن یان دڵەڕاوکێ و پەشۆکاویتان هەیە، دەبێت بە دوای وەرگرتنی یارمەتییەوە بن.بۆ ئەم چەشنە بابەتانە، سایکۆتراپیستەکان یانپزیشکانی دەروونی لەبەر دەستدان. دەتوانن بە بەڵگەنامە یان کارتی ئینشوڕانسی تەندروستی خۆتان، سەردانی ئەوان بکەن. بەرنامەی خۆڕایی تایبەت بە منداڵان هەیە.

ئەم بابەتانە دەتوانن یارمەتیتان بدەن.(تەنانەت بە بێ هەبوونی بەڵگە یان تۆماربوون بە شێوەی فەرمی):

  • haveno ناوەندی تەندروستی St. Pauli, Seewartenstraße 10, +49 40 31793535. دەتوانن بە قسەکردنی بە زمانی نەتەوەیی خۆتان بە ئامێری وەڵامدەری تەلەفۆنی، کاتێکی چاوپێکەوتن وەربگرن. تەنیا دەبێت ناو و ژمارە تەلەفۆنی خۆتان بدەن.پەیوەندیتان پێوە دەگیردرێت.
  • SeeleFon(BKK تەلەفۆنی کاتی قەیران): تەلەفۆنی راوێژکاریی، +49 228 71002425 (ئەڵمانی، عەرەبی، ئینگلیزی و فەڕەنسی)، دووشەممە تا هەینی 10:00 سەر لە بەیانی تا 12:00 نیوەڕۆ و 2:00 تا 3:00 پاش نیوەڕۆ

یارمەتیدانی ئەو منداڵان و تازەلاوانەی کە ئازاریی دەروونیان لێ کەوتووە:

  • چارەسەرگەی منداڵ و تازەلاوی پەنابەر UKE, Martinistraße 52, +49 40 47193080، دووشەممە تا پێنجشەممە 9:00 سەر لە بەیانی تا 12:00 نیوەڕۆ و 1:00 تا 6:00 پاش نیوەڕۆ، هەینی 9:00 سەر لە بەیانی تا 12:00 نیوەڕۆ و 1:00 تا 4:00 پاش نیوەڕۆ هەروەها هەمووکاتێک دەتوانن لە سەر ئامێری وەڵامدەری تەلەفۆنی ئێمە پەیام دابنێن
  • Ankerland Trauma info. تەلەفۆن: +49 40 63643627 (ئینگلیزی و ئەڵمانی)
    ناوەندی چارەسەریی کۆستی دەروونی لە Ankerland e.V: Löwenstraße 60, +49 40 76080855
  • راوێژکاریی دەروونی بۆ پەنابەران لە Diakonie هامبورگ،Königstraße 54 دیاریکردنی کات بە تەلەفۆن +49 40 30620352 یان ئیمەیل ellinghaus@diakonie-hamburg.de؛ به زمانەکانی: ئەڵمانی و ئینگلیزی بەڵام ئەگەر پێویست بکات، وەرگێڕی زارەکیش لەبەر دەستدایە.
توندوتیژیی

کەس ناتوانێت هەڵسوکەوتی توندوتیژی لەگەڵتان هەبێت.ئەم کارە لە ئەڵماندا، سزاهەڵگرە. ئەگەر توندوتیژییەکتان بینیوە یان کەوتوونەتە بەر کاریگەری توندوتیژی، یارمەتی وەربگرن! دەتوانن بە شێوەی نەناسراو و نهێنی، پەیوەندی بە پۆلیس یان یەکێک لە ناوەندەکانی زانیارییەوە بکەن.

توندوتیژی ناوماڵ: ئەندامانی بنەماڵەی ئێوە ناتوانن هەڵسوکەوتی توندوتیژاوییان لەگەڵتان هەبێت یان هەڕەشەی توندوتیژیتان لێ بکەن.

توندوتیژی سێکسی: مەجبوور کردنی کەسی تر بۆ ئەنجامی کاری سێکسی، قەدەغەیە.

ناوەندی زانیاریی:

  • SAVIA – Steps againstviolence, +49 40 350177253، دووشەممە تا چوارشەممە 2:00 تا 4:00 پاش نیوەڕۆ، پێنجشنبه و هەینی 10:00 سەر لە بەیانی تا 12:00 نیوەڕۆ. دەتوانن زانیاریی زیاتر لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە دەستەبەر بکەن:
    http://www.hamburg.de/savia بۆ ئەو پیاوان و ژنانەی کە قوربانی توندوتیژیی لە سەر بنەمای رەگەز و توندوتیژی لە سەر بنەمای حەز یان شوناسی سێکسی بوون، هەندێک پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوەکانی تردا هەیە.
  • تەلەفۆنی تایبەت بە وەرگرتنی یارمەتی سەبارەت بە تەندوتیژیی لە دژی ژنان؛ +49 8000 116016، ئەم تەلەفۆنە هەمیشە لەبەر دەستدایە. فەرمانبەران، به چەندین زمان لەوانە عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی قسە دەکەن. هەروەها راوێژکاریی لە رێگای ئیمەیل و چەتەوە پێشکەش دەکرێت.هەلی دەسڕاگەیشتن بە هێڵی تەلەفۆنیش بۆ وەرگرتنی یارمەتی ئامادەیە. زانیاریی زیاتر بە زمانە جیاوازەکان:
    www.hilfetelefon.de

Last Updated: 24.10.2017

Print Friendly, PDF & Email