پارکەکان

لە هامبورگدا پارکی جوان زۆر هەیە:

  • Stadtpark (وێستگەی  U3 Saarlandstraße یان  Borgweg): شەوانەڕۆژی ، لە شوێنە تایبەتەکانی برژاندن. برژاندن ئازادە. لە رووباری خاوێندا دەکرێ مەلە بکەیت.
  • Planten un Blomen (وێستگەی U1 Stephansplatz, S Dammtor): مانگی تشرینی یەکەم تاکوو ئادار کاتژمێر 7 تاکوو 20 کراوەیە، هاوینان زۆرترە. سەردانی باخی ڕووەکناسی، گوڵخانەی گەرمەسێری، زەوی یاری منداڵان و زەوی خلیسکێنە لەسەر سەهۆڵ بێبەرامبەرە. لە مانگی  نیسان تاکوو تشرینی یەکەم کۆنسێرتی سەمای تیشکی شینی بێبەرامبەر جێبەجێ دەکرێت. زەوی یاری مینی گۆڵف لە هاویندا و زەوی پاتیناج لە زستاندا بەخۆرایی نین.
  • Alsterwiesen (پاس M15 یان 109 وێستگەیAlsterchaussee): برژاندن ڕێگەپێدراوە، لە هاویندا دەکرێ بە پارە بەلەمی سەوڵ یان پایدەر بەکرێ بگریت.
  • Elbstrand (پاس 112 یان پاپۆڕی 62 وێستگەی Övelgönne): کەناری بچووک لە تەنیشت بەندەر، لە تەواوی ساڵدا شەوانەڕۆژ شیاوی بەکارهێنانە.
  • Wilhelmsburger Inselpark (وێستگەی S Wilhelmsburg): شەوانەڕۆژی. چەند زەوی یاری، ڕووبار، زەوی خلیسکێنە لەسەر سەهۆڵی بێبەرامبەر و زەوی وەسەرکەوتن بە گوریس بە پارە.
  • Altonaer Volkspark (پاسی M3 وێستگەی  Trabrennbahn Bahrenfeld یان پاسی  M2 Rugenbarg Nord): گەورەترین پارکی گشتی هامبورگ، تەنیشت Volksparkstadium و Schnackenburgallee.
موزەخانەکان
  • Archäologisches Museum Hamburg (Museumsplatz 2, وێستگەی S Harburg Rathaus): سێ­شەممە تاکوو یەکشەممە کاتژمێر 10 تاکوو 17. پەنابەران دەتوانن بێبەرامبەر سەردانی موزەخانە بکەن.
  • Hamburger Kunsthalle (Glockengießerwall, وێستگەی U/S Hauptbahnhof): ناوەندی هونەری هامبورگ کە بۆ دانیشتووانی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی (ZEA) گەشتی بێبەرامبەر بە زمانی ئینگلیزی لە پێشانگای SPOT ONدا پێشکەش دەکرێت. گەشتەکان لەم کاتانەدا بەڕێوە دەچن: سێ­شەممە کاتژمێر 11، پێنجشەممە کاتژمێر 16 و یەکشەممە کاتژمێر 16. تۆمارکردن لەگەڵ هاوڕێ (بۆنموونە یارمەتیدەری فەخری) لە ڕێگەی besucherbuero@hamburger-kunsthalle.de یەوە پێویستە.

لەگەڵ ئەوەشدا موزەخانەی زۆری دیکە هەیە کە چوونەژووریان بێبەرامبەر نییە:

  • Museum für Kunst und Gewerbe (وێستگەی  U/S Hauptbahnhof),
  • Miniaturwunderland Speicherstadt (وێستگەی  U3 Baumwall),
  • Museum für Arbeit (وێستگەی  U/S Barmbek),
  • Museum für Hamburgische Geschichte (Bus 112 Museum für Hamburgische Geschichte),
  • Bucerius Kunst Forum (وێستگەی  U3 Rathaus),
  • Deichtorhallen (وێستگەی  U Steinstraße).
چوونەدەرەوە

لەSternschanze (وێستگەی  U/S Sternschanze) مەیخانەی زۆر هەیە.

هەروەها نێوان وێستگەی S Reeperbahn و وێستگەی U St. Pauli Kiez هەیە کە گەڕەکێکی خۆشە  و هەوای ناوچەکە سوورە، بەڵام یانەی زۆری پارەییش لەخۆ دەگرێت.

مەلەوانگە

لە هامبورگدا مەلەوانگەی گشتی، مەلەوانگەی کراوە و کانیاوی گەرم هەیە. بەگشتی ئەم مەلەوانگەیانە تیکەڵاون. بەڵام کاتی تایبەتی مەلە و ساونای خانمانیش هەیە.

  • Bäderland Inselpark (Kurt-Emmerich-Platz 12, وێستگەی S Wilhelmsburg): دووشەممە تاکوو پێنجشەممە کاتژمێر 10 تاکوو 20، هەینی کاتژمێر 8:30 تاکوو 20، شەممە و یەکشەممە کاتژمێر 10 تاکوو 18
  • Bäderland St. Pauli (Budapester Straße 29, وێستگەی U St. Pauli): سێ­شەممە تاکوو پێنجشەممە کاتژمێر 14 تاکوو 18، هەینی کاتژمێر 8:30 تاکوو 18، شەممە کاتژمێر 14 تاکوو 18
  • Holthusenbad (Goernestraße 21, وێستگەی U Kellinghusenstraße): دووشەممە تاکوو یەکشەممە کاتژمێر 9 تاکوو 23
  • Alster-Schwimmhalle (Ifflandstraße 21, وێستگەی U3 Lübecker Straße): دووشەممە تاکوو هەینی کاتژمێر 6:30 تاکوو 23، شەممە و یەکشەممە کاتژمێر 8 تاکوو 22

نرخ:
مەلە بۆ ماوەی 1.5 کاتژمێر نزیکەی 6 یۆرۆ بۆ گەورەکان / 3 یۆرۆ بۆ منداڵان.
بلیتی ساونا نزیکەی 16 یۆرۆ.

وەرزش

لە هامبورگدا، زیاتر لە 800 یانەی وەرزشی هەیە. لەم یانانەدا دەتوانن لە وەرزشە بەکۆمەڵ یان تاکەکەسییەکاندا بەشداریی بکەن. لە ماڵپەڕی www.willkommen-im-sport.de ریزبەندی یانە وەرزشییەکان بۆ پەنابەران هاتووە.خزمەتگوزاریی تایبەت بۆ پەنابەران بریتییە لەو بابەتانەی خوارەوە:

  • VolleyWelcome: لەبۆ دۆزینەوەی تیمێکی ڤالیباڵ لە نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتاندا، بە ئیمەیلی Hamburg@VolleyWelcome.de پەیوەندی بکەن.
  • تۆپی پێ: گەڵاڵەی “1:0 für ein Willkommen” لەلایەن 23 یانەی هامبورگەوە پشتگیری دەکرێت. ئەم یانانە راهێنان و فێرکاریی خۆڕایی پێشکەشتان دەکەن : Hamburger Turnerschaft, SSV Rantzau, SC Condor, SC Urania, SV Nettelnburg/ Allermöhe, TSV Wandsetal, Cosmos Wedel, SV Rugenbergen, Grün-Weiss Eimsbüttel, FC Hamburg Berg, TSG Bergedorf, Borstel-Hohenraden, KS Polonia, Meiendorfer SV, SV Börnsen, Kurdistan Welat, FSV Harburg-Rönneburg, FC Türkiye, FC Bergedorf 85, SC Hamm 02, SV Blankenese, Hamburger Türk-Sport und SV Eidelstedt. زانیاریی زیاتر لە: www.kick-in.org
  • Refugees@ETV Projekt :ETV بۆ هەموو پەنابەران، دەرفەتی بەشداریی خۆڕایی لە وەرزشدا دەدات. دەرفەتی تایبەتی گەورەساڵان: کاراتە، شەڕەشمشێر (یاری بە شمشێر)، تێنیسی سەر مێز، مەلە، تۆپی پێ، بەسکە، تۆپی دەست، ڤالیباڵ، هاکی ناو هۆل، فیستباڵ، جیمناستیک، یۆگا و زومبا. خزمەتگوزاریی تایبەتی منداڵان: جیمناستیک، یارییەکان بە تۆپ، یاری بە شمشێر، تێنیسی سەر مێز، سەمای بالە و جودۆ. بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر: www.web.etv.hamburg/uploads/media/ETV_Fluechtlingsprogramm_2016.pdf
  • Kids in die Clubs: لەم گەڵاڵەیەدا، رێکخراوی وەرزشی لاوانی هامبورگ، لەو منداڵان و تازەلاوانەی کە لە خێزانە کەم داهاتەکانن، لەبۆ ئەندامەتی لە یانەی وەرزشیدا، پاڵپشتی دارایی دەکات. زیاتر لە 170 یانەی وەرزشی لەم گەڵاڵەدا بەشدارن.داواکاریی پێویست بۆ ئەندامەتی، لە یانەدا جێبەجێ دەبێت. لیستە و ریزبەندێک لە زانیارییەکانی پەیوەندی ئەم یانانە لەو ناونیشانەی خوارەوەدا هەیە : www.hamburger-sportjugend.de/sonstiges/downloads/category/4-foerderungen?download=164:vereinsliste دەتوانن زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو گەڵاڵە و پڕۆژەیە لە رێگای ئەم ماڵپەڕەوە، دەستەبەر بکەن: www.hamburger-sportjugend.de/foerderungen/foerdermoeglichkeiten/kids-in-die-clubs-mitgliedschaften
پەڕتووکخانەکان

دەتوانن بە شێوەی خۆڕایی پەرتووک، CD، DVD و پەرتووکی ئەلێکترۆنیک لە پەرتووکخانە بەکار بهێنن و لانی زۆر 3 پەرتووک (کتێب) بە ئەمانەت وەرگرن. بۆ ئەم کارە، دەبێت لە لای فەرمانبەرانی پەرتووکخانە، کارتی ئەندامەتی دابین بکەن. هەروەها، بەم کارتە دەتوانن لە هەموو پەرتووکخانەکانی هامبورگ، لە ئینتەرنێتی بێ سیم کەڵک وەرگرن. هەلی بە ئەمانەت وەرگرتنی 5 بابەت راگەیەنە، بە کارتی رۆژانە هەیە. تێچووی ئەم کارتە 5€ یە. تێچووی ساڵانەی کارت بۆ گەورەساڵان نێوان 15-45 € و بۆ منداڵان نێوان 3-8 € یە.

لێرەدا دەکرێ Bücherhalle ی نزیک بەخۆت بدۆزییەوە:
www.buecherhallen.de/standorte

Last Updated: 28.07.2017

Print Friendly, PDF & Email