لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەریەتیدا

بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی، ڕۆژانی دووشەممە، سێ­شەممە و پێنجشەممە کاتژمێر 8 تاکوو 15، هەینی 8 تاکوو 14 سەردانی Zentralen Erstaufnahme, Harburger Poststraße 1, بکە.

لەوێدا خۆت تۆمار دەکەیت و بۆ یەکەم جار پەنجەمۆر دەکرێیت. لەم ڕێکەوتەوە (هەروەها بە شێوەی گەڕانەوە!) خزمەتگوزاری وەردەگریت.  

گرنگ:
تاکوو ئەو کاتە کە خزمەتگوزاری وەردەگریت دەبێ لەبەردەست بیت و هەموو جارێ کە سەردانی دایرە دەکەیت دەبێ بەڵگەی نیشتەجێبوونی بڕواپێکراوی خۆت لەگەڵدا بێت. لە کاتی ونبوونی بەڵگەی تۆمارکردن وەک پەنابەر (BÜMA) سەردانی ناونیشانی Harburger Poststraße 1 بکە. لە کاتی ونبوونی Aufenthaltsgestattung یان Duldung سەردانی Ausländerbehörde, Amsinckstraße 28 بکە.

نیشتەجێبوون و دابینکردنی بژیو
شوێنی نیشتەجێبوونی تۆ (Zentrale Erstaufnahmeeinrichtung, ZEA) پاکێجێک بە چەرچەف، ، کەلوپەلی پاکوخاوێنی و تەندروستی و جلوبەرگ و هەروەها نانی بەیانی، نانی نیوەڕۆ و نانی شەو دەخاتە بەردەستت. بۆ پێداویستییەکانی خواردنی تایبەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنی نیشتەجێبوون بکە.
هەروەها وەک دانیشتووی ZEA بلیتی‌ HVV وەردەگریت بۆ هەموو ئامێرەکانی گواستنەوەی گشتی لە هامبورگدا.

یارمەتی خەرجی
یارمەتی خەرجی مانگێ جارێک وەردەگریت. هەتا یەکەم جاری پارەدان لە کاتی نیشیشتەجێبوونت لە شوێنی مانەوەدا لەوانەیە چەند هەفتە تێبپەڕێت. یەکەمین شوێنی سەردان بۆ پرسیارەکان بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی شوێنی مانەوەتە. ئەم بەشە دەربارەی کاتەکانی ئیشکردنی Innenbehörde لە ناوچەدا زانیاریت پێدەدات و گەر پێویست بکات کاتی چاوپێکەوتنت بۆ دەستەبەر دەکات. Innenbehörde دەتوانێت ڕاستەوخۆش بانگهێشتت بکات بۆ چاوپێکەوتن. ئەم کاتە لەبیر مەکە! بۆ خێزانەکان تەنیا یەک کەس هەموو یارمەتی خەرجییەکە بۆ هەمووان وەردەگرێت. هەرزەکاران لە تەمەنی 16 ساڵانەوە دەتوانن گەر ئارەزوویان هەبێت یارمەتی خەرجی خۆیان وەرگرن. لە تەمەمی 18 ساڵییەوە یارمەتی خەرجی خۆیان ڕاستەوخۆ وەردەگرن.

پارەی نەخت(کاش):
ناونیشان „Zahlstelle“ یان „Kasse“ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی وەردەگریت. کە بابەتی دەگمەندا پارەدانی ڕاستەوخۆ لە شوێنی مانەوەدا جێبەجێ دەکرێت. بۆ وەرگرتنی یارمەتی خەرجی دەبێBÜMA, Aufenthaltsgestattung  یان  Duldung و Leistungsbescheidەکەت پێشکەشی سندووق بکەیت.

حسابی بانکی:
لەگەڵ پێشکەشکردنی فەرمی داواکاری پەنابەریەتی بۆ BAMF و وەرگرتنی Aufenthaltsgestattung دەکرێ لە بانکی دڵخوازی خۆتدا حسابێک بکەیەوە و یارمەتی خەرجی لەم ڕێگەیەوە وەربگریت.

گواستنەوە بۆ خانوو لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەریەتیدا
گەر بە هۆیەکی تایبەت لە ماوەی پڕۆسەی پەنابەریەتیدا لە ZEA بگواسترێیەوە بۆ شوێنی مانەوەی دووەم یان ماڵی تاکەکەسی، ناوەندێکی تر لە ناوچەدا دەبێتە بەرپرسی تۆ. گەر وا بێت تۆزێک پارەی زیاتر وەردەگریت، بەڵام خۆت بەرپرسی بژیو و پارەدانی کرێی خۆت دەبیت.

ناونیشانی دایرەی بەرپرس لێرەدا دەدۆزییەوە: www.hamburg.de/behoerdenfinder/، وشەی گەڕان: ” Grundsicherungs- und Sozialleistungen” پاشان ناونیشانییەکەت بنووسە.

دووگیانی
Mutterpass خۆت بدە بە بەڕێوەبەری کۆمەڵایەتی شوێنی مانەوە، بۆئەوەی کۆپینی داشکاندن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دووگیانی وەربگریت. دەتوانیت خۆت فرۆشگایەک هەبژێریت کە لەوێ شت دەکریت. بەڵام هەر کۆپینێکی داشکاندن تەنیا لە یەک فرۆشگادا بەکاردەهێندرێت.

پاش کۆتاییهاتنی پڕۆسەی پەنابەریەتی

بڕیاری پۆزەتیڤ

لەگەڵ بڕیاری وەرگیران وەک پەنابەر لە خێراترین کاتدا سەردانی دایرەی Innenbehörde بکە لە گەڕەکی خۆت و داواکاری وەستاندنی خزمەتگوزاری پەنابەریەتی بکە. کارتی بیمەی خزمەتگوزاری چارەسەری AOK یش ڕادەست بکە. لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی دواتردا Jobcenter دەبێتە بەرپرسی پاڵپشتی لە تۆ.

ناونیشانی Jobcenters لێرە دەدۆزێوە:
www.hamburg.de/behoerdenfinder/،
وشەی گەڕان: ” Arbeitslosengeld II, für Personen über 25 Jahre” (بۆ کەسانی سەرووی 25 ساڵ)) یان ” Arbeitslosengeld II, für Personen unter 25 Jahre” (بۆ کەسانی خوار 25 ساڵ)، پاشان ناونیشانەکەت بنووسە.

بۆ ناوتۆمارکردن پێویستت بە بەڵگەکانی خوارەوە هەیە:

  • بڕوانامەی ” Einstellungsbescheid”
  • بڕیاری وەرگیران وەک پەنابەر لە BAMF
  • Aufenthaltsgestattung یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ئەلەکترۆنی (eAT)

یارمەتیت دەدرێت لە پێشکەشکردنی داواکاری Arbeitslosengeld II دا. لەم سندووقەدا بیمەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی نوێش هەڵدەبژێریت. بۆ یارمەتی خەرجی باوان و مافی منداڵ دەبێ بەجیا داواکاری پێشکەش بکەیت.

ڕەتکردنەوەی داواکاری

تۆ یەک  Duldung بە کاتی سنووردار وەردەگریت. هەتاکوو چوونەدەری خۆبەخشانە یان چوونەدەرەوە لە وڵات یارمەتی تێچوون بە ڕێژەیەکی نەگۆڕ و سەقامگیر وەردەگریت. لە هەندێک بابەتدا بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ وڵاتی خۆت یارمەتییەکی تێچوون بۆ دەستپێکی ژیان وەردەگریت.

Ausländerbehörde, Amsinckstraße 28 بۆ پارەدان بڕیاری چاوپێکەوتنی تایبەت دیاری دەکات.

ڕاوێژکاری یاسایی

بۆ پرسیارە یاساییەکان لەسەر خزمەتگوزاری یان گەر ئارەزووت هەبوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بڕیار و ئەو پارەدانانەی جێبەجێ کراون پەیوەندی بکە بە ناوەندی خوارەوە:

Öffentliche Rechtsauskunft – ÖRA
Dammtorstraße 14, +49 40 42843-3071, gabriele.ruesch@basfi.hamburg.de, دووشەممە تاکوو هەینی کاتژمێر 8 تاکوو 13 www.hamburg.de/oera/

Last Updated: 03.06.2017

Print Friendly, PDF & Email