منداڵانی ژێر 6 ساڵ: چاودێریی منداڵان لە ماوەی رۆژدا

لە ئەڵمانیا بۆ منداڵانێ کە هێشتا نەچوونەتە خوێندنگە، هەلی چاودێریی لەوان لە Kindertageseinrichtungen (Kita) و لەلایەن پەرستارانی پیاو و ژنەوە هەیە (Kindertagespflege). لە Kita و لە Kindertagespflege منداڵان دەتوانن یاری بکەن و زمانی ئەڵمانی فێر بن.

باخچەی ساوایان

هەموو منداڵانێ کە ئیتر لە Erstaufnahmeeinrichtung (EA) دا ناژیێن و لانیکەم 1 ساڵ تەمەنیانە، مافی یاساییان بۆ چوون بۆ Kita بە شێوەی خۆڕایی و بۆ ماوەی 5 کاتژمێر لە رۆژ (لەگەڵ نانی نیوەڕۆ) هەیە. ماوەی چاودێریی دەتوانێت تا 12 کاتژمێری رۆژانە درێژەی هەبێت، کاتێ کە دایکوباوک بۆ نموونە دەچنە سەرکار، خەریکی فێرکاریی و راهێنانی کارن و یان درێژە بە خوێندن دەدەن و یان لە پۆلی زمانی ئەڵمانی بۆ کۆچبەران یان پۆلی تێکەڵبووندا بەشداریی دەکەن. .

ئەگەر بە دوای شوێنێک لە Kita دەگەڕن، لە بەڕێوەبەری نیشتەجێگەی خۆتان داوا بکەن کە یارمەتیتان بدات. جیلمەی زانیاریی پێدانی “Ein Kita-Platz für unser Kind” لە بڵاڤۆکێک و فیلمێکی کورت پێکهاتووە. ئەم جیلمەیە بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی ئەڵمانی سادە و هەروەها چەندین زمانی بیانی (ترکی، لەهستانی، رووسی، ئینگلیزی، فەڕەنسەوی، عەرەبی و فارسی) سەبارەت بە قازانجەکانی Kita زانیاریی پێشکەشی دایکوباوکان دەکات. مەرجە گشتییەکان و رێگای هەڵبژاردنی باخچەی ساوایان: www.hamburg.de/kita/4362936/ein-kitaplatz-fuer-unser-kind/

منداڵان بە بێ Aufenthaltsstatus لە تەمەنی نێوان 1 تا 6ساڵانی دەتوانن لەلایەن „Zentralen Information und Beratung für Flüchtlinge gGmbH“ (Flüchtlingszentrum Hamburg) لەبۆ چاودێریی رێکوپێک بسپێردرێن به Kitas ی هامبورگ. خزمەتگوزاریی چاودێریی رۆژانە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە پێنج رۆژی حەوتەدا پێشکەش دەکرێت. نانی نیوەڕۆ بۆ منداڵانیش لەم خزمەتگوزارییەدا هەیە.

دەتوانن داواکاریی و فۆرمەکانی چاودێریی، لە یارمەتی دارایی بگرە تاکو چاودێریی رۆژانە لە منداڵان لێرەدا بدۆزنەوە: www.hamburg.de/antraege/#anker_2
دەتوانن دیکەی زانیارییەکان بە شێوەی سەرهێڵ لێرەدا بدۆزنەوە: www.hamburg.de/fluechtlingskinder/4619422/anspruch-kindertagesbetreuung/

Kindertagespflege (چاودێریی لەلایەن پەرستاری ژن و پیاو)

لە پەنای Kita ئەو هەلە هەیە، کە لە Kindertagespflege کەڵک وەرگرن.

ئەم بابەتە بۆ دایکوباوکانی منداڵانێ کە ژێر سێ ساڵن، بە هۆی کەشی خێزانیی ئەوە زۆر لەبەر دڵانە. هەر پەرستارێکی ژن یان پیاو دەتوانێت تا هەر ئەو کاتە لە پێنج منداڵی جیاواز چاودێریی بکات. لە کاتی لەدایکبوون تا چوونە خوێندنگە، چاودێرییەکان تا 30 کاتژمێر لە حەوتەدا بە شێوەی خۆڕایی پێشکەش دەکرێن.

ناوەندەکانی دایکوباوک-منداڵ

ناوەندەکانی دایکوباوک-منداڵ، شوێنی چاوپێکەوتن بۆ خێزانەکانی خاوەن منداڵانی ژێر سێ ساڵانە. ئەم ناوەندانە بۆ منداڵانی گەورەتریش کە هێشتا ناچنە خوێندنگە شیاوە.

ئێوە دەتوانن بە بێ تێپەڕاندنی رێگای دوور و درێژ، بە بێ ناونووسی و بە بێ کۆپێن Kita لە ئیمکاناتەکە کەڵک وەرگرن و سەبارەت بە بابەتەکانی بەخێوکردن و بارهێنان یارمەتی وەرگرن. بێجگە نانی نیوەڕوانە (بڕی دوو یورۆ بۆ هەر ژەمێک) هیچ تێچوویەکی تر وەرناگیردرێت.

خزمەتگوزارییەکانی ناوەندەکانی دایکوباوک-منداڵ:

  • کلوپی کراوەی دایکوباوک-منداڵ،
  • کاتژمێرەکانی فێربوون و یاری بۆ منداڵان،
  • ئیمکاناتێ بۆ دایکوباوک-منداڵ،
  • ئیمکاناتی چاودێریی، فێرکردن و زانیاریی دان بە دایکوباوک.

دەتوانن دیکەی زانیارییەکان لێرەدا بدۆزنەوە: www.hamburg.de/eltern-kind-zentren/

منداڵانی سەرەوەی 6 ساڵ: خوێندنگە

هەر منداڵێک لە ئەڵمانیا ئەو ماف و ئەرکەی هەیە کە بچێتە قوتابخانە و خوێندنگە. ئەمە بۆ منداڵانی پەنابەران و هەروەها منداڵانی بێ بەڵگەی شوناسیش بەکار دەهێنرێت. لە کاتی ناونووسی لە قوتابخانەدا تەنیا پێویستە کە ناونیشانێک لە هامبورگدا پێشکەش بکرێت. خوێندن لە خوێندنگە بەخۆڕاییە.
دەتوانن سەبارەت بە ناونووسی خوێندنگە لەو رێگایەی خوارەوە یارمەتی دەستەبەر بکەن:

  • Schulinformationszentrum (بۆ منداڵان لە 6 تا 16 ساڵان)، Hamburger Straße 41، +49 40 428992211، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 10 بۆ 13
  • Informationszentrum des Hamburger Instituts für Berufliche Bildung (بۆ لاوانی 16 ساڵ)، Hamburger Straße 125a، + 49 40 428634236، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 10 بۆ 13

تۆمارکردن لە قوتابخانەکاندا کاتێک دەکرێت کە لە ZEA بگوازرێیەوە بۆ شوێنی مانەوەیەکی تر. گەر تاکوو ئێستا هەر لە ZEAدا نیشتەجێیت، منداڵەکەت دەڕواتە قوتابخانەی ZEA.

سیستەمی قوتابخانەکان پێکهاتووە لە دوو بەش: سەرەتا 4 ساڵی قوتابخانەی سەرەتایی و پاشان قوتابخانەی دووهەمی (Stadtteilschule  یان  Gymnasium). هەردووک Stadtteilschule  و  Gymnasium ئاکامەکەیان دەبێتە Abitur.

بنکەکانی راوێژکاریی

Jugendmigrationsdienst بنکەیەکی راوێژکارییە بۆ لاوانی خاوەن پێشخانی کۆچبەریی لە تەمەنی 12 تا 27 ساڵ. ئەوان لە رەوتی خوێندنگە، پیشە و تێکەڵبوون لە ئەڵماندا لەگەڵ کەسانی لاو دەبن. هاوکات ئەوان پرسیارەکانی دایکوباوک سەبارەت بە پرسەکانی فێرکردن و فێرکاریی منداڵەکانیان وەڵام دەدەنەوە.

ئەرکە پێویستەکان و ئیمکاناتی بنکەکانی راوێژکاریی دەکەونە چوارچێوەی پشتگیریی لە تێکەڵبوونی تاکەکەسی لاوان، و هەروەها بە شێوەی پڕۆژە بەکۆمەڵەکان. ئەوان هەروەها لە بەڵێندارێتی دڵخوازانە پشتگیریی دەکەن و هەلی پێوەندیی لە رێگای تۆڕ و رایەڵەوە دابین دەکەن.

سەرەڕای ئەوە بۆ پەنابەرانی لاو هاوڕێیەتی لە Jugendmigrationsdienstes پێشکەش دەکرێت. ئەم کارە یارمەتی دەدات بۆ

  • گەڕان بۆ پۆلی زمانی ئەڵمانی بۆ لاوان
  • کێشەکان لە خوێندنگە
  • گەڕان بۆ پۆلە تایبەتیەکان
  • رێنوێنی پیشەیی (فێرکاریی، خوێندنگەی تەکنیکی و پیشەیی، خوێندنی زانکۆ)

پەیوەندیی: Jugendmigrationsdienst Hamburg
، Glockengießerwall 3،
+49 40 21111810،
کاتژمێرەکانی کارکردن: سێشەممە و پێنجشەممە لە کاتژمێری 13 بۆ 16

هەلی هێنانە ئارای پرسیارەکان بە شێوەی سەرهێل (ئانلاین):
www.jmd4you.de

راوێژکاریی و پشتگیریی بۆ خێزانەکان لە هامبورگ بە شێوەی سەرهێڵ:
http://t.hh.de/3055314

دووگیانی و دایکان

کەسانی دووگیان لە ئەڵمانیا سوود وەردەگرن لە پاراستنی تایبەت. پاراستن هەر دەبێت گەر بڕیار بە لەبارچوونیش بدرێت. تۆ مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاری چارەسەری و ڕاوێژکارییەکانی پزیشکیت هەیە. بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پزیشکی ژنان بکە.

گەر مۆڵەتی ئیشکردن و ژیانت هەیە لە ئەڵمانیا، دەتوانیت داواکاری وەرگرتنی یارمەتی خەرجی باوان و مافی منداڵیش بکەیت. بۆ ئەم مەبەستە بەڵگەی لەدایکبوونی منداڵ زۆر گرنگە.

ڕاوێژکاری بۆ خانمانی دووگیان و باوان (تەنانەت بەبێ بەڵگە و تۆمارکردن):

  • Profamilia: Seewartenstraße 10, Haus 1, +49 40 309974910 (دووشەممە، سێ شەممە و پێنجشەممە کاتژمێر 10 تاکوو 14، چوارشنبه کاتژمێر 14 تاکوو 16، هەینی کاتژمێر 10 تاکوو 12)؛ www.profamilia-hamburg.de
  • Caritasverband für Hamburg e.V.: تەلەفۆنی زانیاری ژنانی دووگیان: سێ­شەممە کاتژمێر 15:30 تاکوو 17، هەینی کاتژمێر 9:30 تاکوو 11، تەلەفۆن +49 40 23518188؛ www.caritas-hamburg.de

بنکەکانی راوێژکاریی دایکان هەیە کە لەوێنانەدا منداڵان و کۆرپە شیرەخۆرەکان بە خۆڕایی دەتوانن لە گەڵاڵەی بێژنکردندا (ئێسکرینینگ) بەشداریی بکەن. لەم گەڵاڵەی سەرەن و بێژنکردنەدا دەبێت وەرگێڕ بەشداریی هەبێت، کە ئەم وەرگێڕە لەلایەن پزیشکەوە پێشکەش ناکرێت. روانینێکی گشتی بە سەر بنکەکانی راوێژکاریی دایکان بە شێوەی سەرهێڵ: www.hamburg.de/behoerdenfinder/hamburg/info/muetterberatung

ئیمکاناتی تر بۆ کەسانێ کە تازە بوونەتە دایک و یان دەیانەوێت ببن بە دایک لە ئەنجومەنی IN VIA هەیە:

  • گروپی دایک-منداڵ لە Bergedorf: بۆ دایکانی خاوەن منداڵی تا 3 ساڵ. وەرگێڕ بۆ زمانی فارسی/دەڕی و عەرەبی لە شوێنەکەدا: Edith-Stein-Platz 1، پێنجشەممانە لە کاتژمێری 10 بۆ 12
  • چاوپێکەوتن و خواردنی نانی بەیانی لە Bergedorf: بۆ خێزانەکانی خاوەن ئەزموونی هەڵاتن. لەگەڵ هەلی پێشکەشکردنی راوێژکاریی لەگەڵ مامان، راوێژکاریی یاسایی و راوێژکاریی دووگیانی. وەرگێڕ بۆ زمانی فارسی/دەڕی و عەرەبی لە شوێنەکەدا: Edith-Stein-Platz 1، سێشەممە لە کاتژمێری 9:30

ئەگەر پرسیارێکتان سەبارەت بەم ئیمکاناتە هەیە دەتوانن زانیارییەکانی تر لەم رێگایەوە دەستەبەر بکەن: invia-hamburg.de/migration/projekte-fuer-gefluechtete-menschen.html, +49 40 73508411, jmd.bergedorf@invia-hamburg.de

Last Updated: 24.10.2017

Print Friendly, PDF & Email