دانیشتووانی نیشتەجێگەکان چۆن دەتوانن لە پۆلی زمانی ئەڵمانیدا بەشداریی بکەن؟

گەڵاڵەی پاڵپشتی لە زمان لەلایەن دەوڵەتی فێدراڵەوە– – پۆلەکانی تێکەڵبوون

کەسانێ کە لە وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا، ئێریترە یان سوومالیا هاتوون و مۆڵەتی نیشتەجێبوون Aufenthaltsgestattung، دواکەوتنی بڕیاری دەرکردن Duldung یان رێگەپێدان بۆ نیشتەجێبوونیان Aufenthaltserlaubnis هەیە، دەتوانن بۆ بەشداریی کردن لە پۆلی تێکەڵبووندا داواکاریی پێشکەش بکەن.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی دەبێت سەردانی فەرمانگەی فێدراڵی کاروباری کۆچبەران و پەناخوازان BAMF بکەن.

گەڵاڵەی پاڵپشتی لە زمان لەلایەن FHH

ئەگەر مافی بەشداریی لەو خولەتان نییە، دەتوانن لە بەرنامەی “پۆلەکانی زمان بۆ پەناخوازان” „Deutschkurse für Flüchtlinge” بەشداریی بکەن (بە شێوەی ئاسایی 300 کاتژمێری وانە لە سێ ماژول، بەشداربووان لە بەرنامەی کار و تێکەڵبوون بۆ پەناخوازان „W.I.R. (work and integration for refugees)” تەنانەت تا 600 کاتژمێری وانە، لە شەش ماژول) گەر لانیکەم یەکێک لەو مەرجانەی خوارەوە هەبێت:

  • ئێوە مۆڵەتی نیشتەجێبوون Aufenthaltsgestattung لانیکەم 6 مانگ یان دواکەوتنی بڕیاری دەرکردنتان Duldung، هەیە.
  • ئەگەر خەڵکی ئەفغانستانن، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی 3 مانگە یان دواکەوتنی حوکمی دەرکردن تەواوە.
  • ئێوە لەلایەن بنکەی یارمەتیدان W.I.R. (تا 600 کاتژمێر وانە) یان لەلایەن ناوەندیی پەناخوازان (تا 300 کاتژمێر وانە) راوێژکاریی وەردەگرن.

بەشداریی کردن بە پێشکەشکردنی کۆپێن خۆڕاییە. بۆ هەر ماژولی خولەکە بە رادەی 100 کاتژمێر وانە، دەکرێ هەموو جار کۆپێنێکی نوێ لە بنکەی یارمەتیدان W.I.R. یان ناوەندی پەناخوازانی هامبورگ Flüchtlingszentrum Hamburg وەرگیردرێت.

تکایە سەردانی ناوەندی پەناخوازانی هامبورگ (Flüchtlingszentrum Hamburg) بە ناونیشانی ئینتەرنێتی http://www.fz-hh.de/de/kontakt.php یان بنکەی یارمەتیدانی W.I.R. بە ناونیشانی ئیمەیلی. (w.i.r@fz-hh.de). بکەن. لەوێدا سەبارەت بە ئیمکاناتی جۆراوجۆر راوێژکاریی پێشکەشتان دەکرێت.

چلۆن دەتوانم بە شێوەی سەربەخۆ زمانی ئەڵمانی فێر بم:

ئەپلیکەیشنەکان

لە پەنای چوون بۆ پۆلەکانی فێرکردن، ئەو هەلە هەیە کە بە شێوەی سەربەخۆ راهێنانی زمانی ئەڵمانی بکەن.

بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەکانی بەکارهێنان (ئەپلیکەیشنەکان) بۆ بیستۆکی تەلەفۆنی لەگەڵ پێشکەش کراون.

  • پۆرتاڵی فێربوونی سەرهێڵی www.iwdl.de(www.ich-will-deutsch-lernen.de) خولی تێکەڵبوونی خۆڕایی بە شێوەی دیجیتاڵ پێشکەش دەکات.
  • ئەپلیکەیشنی خۆڕایی فێربوونی زمان „Einstieg Deutsch”بۆ پەناخوازەکان بە تەواوی وەرگێڕدراوەتەوە سەر 9 زمان. ئەم بەرنامەیە لە کاتی سەردانی پزیشک، جێبەجیکردنی کاروباری فەرمانگەیی و لە زۆرێکی تر لە دۆخەکانی ژیاندا لەگەڵ ئێوە دەبێت.
  • لە ناونیشانی ئینتەرنێتی www.goethe.de/willkommen ئیمکاناتی خۆڕایی جۆراوجۆر بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی هەیە. لەمانە دەکرێ بە خولەکانی خۆفێرکردن، راهێنانی وتووێژ، ڤیدیۆکان و هەروەها هەندێ زانیاریی سەبارەت بە شێوەی دانوستان لەگەڵ فەرمانگەکان، ژیانی رۆژانە یان گەڕان بۆ کار، ئاماژە بکرێت. راهێنانەکانی وشەکانی دانوستانی پێشکەشکراو لەوێدا بۆ 16 زمان بەکار دەهێنرێن.
  • لە ناونیشانی ئینتەرنێتی: www.dw.com/harry خولێکی زمانی ئەڵمانی دوو زمانە لەگەڵ راهێنانە جیاوازەکان، راهێنانی شێوەزار و ڤیدیۆکانی فێربوون پێشکەش دەکرێت.
خولی زمانی ئەڵمانی– سەرهێڵ، ئاستی 1A – 1B

لە ماڵپەڕی دۆیچەوێلە (Deutsche Welle) خولەکانی زمانی ئەڵمانی خۆڕایی بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) لە بەردەستن. زمانی لەبەرچاوگیراوی خۆتان لە لای راستی خوارەوەی لاپەڕەکە لە ژێر ناوی “خولەکانی زمانی ئەڵمانی بە زمانی ئێوەش هەیە” („Die Deutschkurse gibt es auch in deiner Sprache”) هەڵبژێرن.

کاری ئەم خولە چۆنە؟

  • بۆ ناونووسی سەردانی ماڵپەڕی www.dw.com بکەن و بە ریزەوە لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە کرتە بکەن: فێربوونی زمانی ئەڵمانی („Deutsch lernen”) خولەکانی زمانی ئەڵمانی („Deutschkurse”).
  • خولە جیاوازەکانی زمانی ئەڵمانی هەیە، کە دەکرێ لە نێو ئەوانەدا هەڵبژێرن. ئێمە 1A، 2A، 1B، I فێربوونی ئەلێکترۆنیکی I (E-Learning) و فێربوونی دانوستانیی زمانی ئەڵمانی (Deutsch interaktiv) پێشنیار دەکەین. کاتێ کە خولی شیاوتان هەڵبژارد، لەسەر “بەرەو خولی زمان!” („Hier geht es zum Kurs!”) کرتە بکەن. لەوێدا دەتوانن بە کرتە لەسەر “ناونووسی نوێ” („Neu anmelden”) ئەژمێرێکی بەکارهێنان پێکبهێنن.
دامەزراوە دڵخوازەکان

پۆلی ئەڵمانی ئۆنلاین، ئاستی ئ1 تاکوو ب1

کۆرس بە زمانی ئەڵمانی، ئینگلیزی و ڕووسی لەبەردەستە. ماڵپەڕ و پۆلەکانیش هەیە، بۆنموونە عەرەبی. لە بەشی خوارەوەی لای ڕاست لە بەشی Die Deutschkurse gibt es auch in deiner Sprache زمانەکەت هەڵبژێرە.

پۆل چۆن کار دەکات؟

بۆ ناوتۆمارکردن سەردانی ماڵپەڕی www.dw.com بکە à لەسەر Deutsch lernen کلیک بکە à لەسەر Deutschkurse کلیک بکە.
پۆلی زمانی ئەڵمانی جیاواز هەیە کە دەکرێ هەڵیانبژێریت. ئێمە کۆرسیA1, A2, B1I E-Learning I Deutsch interaktiv ڕادەسپێرین. کاتێک کە کۆرسی گونجاوت هەڵبژارد، لەسەر Hier geht es zum Kurs! کلیک بکە! لێرەدا دەکرێ لەسەر Neu anmelden حسابی کاربەری خۆت دروست بکەیت.

www.dw.com
تێچوون: بێبەرامبەر

پۆلی زمانی ئەڵمانی تایبەت بە پیشەکان

خولە خۆڕاییەکانی زمانی ئەڵمانی بۆ هەمووان لەلایەن ئەو رێکخراوانەی خوارەوە پێشکەش دەکرێن. ناونووسی پێویست نییە.

  • Café Exil, Spaldingstraße 41, 20097 Hamburg – ناونووسی رۆژانی دووشەممە، سێشەممە و پێنجشەممە: کاتژمێری 8:00 بۆ 14:00، هەینی: کاتژمێری 8:00 بۆ 13:00
  • Refugio – Café der Gastfreundschaft, Bremer Straße 9, 21073 Hamburg – دووشەممە تاکو شەممە: کاتژمێری 15:00 بۆ 20:00 بۆ خولەکان بۆخۆتان لە کافەدا ناونووسی بکەن.
  • پۆلی زمانی ئەڵمانی لە خوێندنگەی مافی Bucerius، دامەزراوەی Bucerius یارمەتی دەدات (Bucerius Hilft)، ناونیشان: Jungiusstraße 6, 22303 Hamburg – سێشەممەکان و پێنجشەممەکان: کاتژمێری 16:00 بۆ 18:00، خۆڕایی و لە بەردەستی هەمووان، سەربەخۆ لە دۆخی نیشتەجێبوون. دیکەی زانیارییەکان لە ناونیشانی www.facebook.com/blsdeutschkurs یان لە رێگای ناردنی ئیمەیل بۆ deutschunterricht@law-school.de.
کۆمەڵەکانی وتووێژ

وتووێژ بە زمانی ئەڵمانی

کۆمەڵەکانی وتووێژی حەوتانە بە زمانی ئەڵمانی لە هەموو ناوەندەکانی پەرتووکخانە (Bücherhallen) لە هامبورگ و هەروەها لە پەرتووکخانەی ناوەندیی هەڵکەوتوو لە وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەردا هەن. بۆ بەشداریی لە کۆمەڵەکانی وتووێژدا ناونووسی پێویست نییە.

تێچوو: خۆڕایی

شوێن و کات: http://www.buecherhallen.de/ehrenamt-dialog-in-deutsch-termine

زانیاریی: http://www.dialog-in-deutsch.de

ئەنجومەنی تۆمارکراوی Sprachbrücke-Hamburg

ئەنجومەنی تۆمارکراوی Sprachbrücke-Hamburg دانیشتنەکانی وتووێژی حەوتانە لە شوێنە جیاوازەکاندا پێشکەش دەکات. بەشداربووان بە زمانی ئەڵمانی سەبارەت بەو بابەتانەی کە مانگانە دەگۆڕدرێن وتووێژ دەکەن. بێجگە لەوە، گەڕانە بەکۆمەڵەکانیش بەڕێوە دەچن.

تێچوو: خۆڕایی

شوێن و کات: www.sprachbruecke-hamburg.de/Gespraechsrunden/

Last Updated: 24.10.2017

Print Friendly, PDF & Email