ناوەندەکانی ڕاوێژکاری کۆچبەر

ناوەندەکانی ڕاوێژکاری کۆچبەران بۆ ژیانی ڕۆژانە پشتگری دەکات/ ڕاوێژکاری ناوەندی حکومی بێبەرامبەرە، بەڵام خاوەن سنووری کاتە. ئەم ناوەندانە وەڵامی پرسیاری ڕۆژانە و کێشەی ڕۆژانە و هەروەا کێشەکانی پەیوەست بە زمانی ئەڵمانی دەدەنەوە.

سەرنج بدە کە بۆ گرووپی ئامانجی تایبەت ڕاوێژکاری کۆچی جیاواز هەیە:

ڕاوێژکاری کۆچ بۆ کۆچبەرانی گەروەساڵ (MBE)

www.mbe-netzwerk-hamburg.de

ئەم ناوەندە بۆ ئەو کەسانە لەبەرچاو گیراوە کە کۆچبەرەی تازەهاتوون و مۆڵەتی ئیقامەیان هەیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە هاووڵاتی ئەڵمانییان وەرگرتووە. ئەم ناوەندە لە زۆر شوێن  دا تاڕادەیەک لە هەموو ناوچەکانی هامبورگدا هەیە. دەبێ سەرنج بدەیت لە زۆر بابەتدا بەشی ئەهلی بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەم دایرەیە، تەنانەت لە هەندێک کەیسدا کنیسە. ئەم ناوەندانە بۆنموونە لە دۆزینەوەی ماڵ یان لە پرسەکانی پەیوەست بە ئیقامە و نیشتەجێبوون ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەن.

خزمەتگوزاری کۆچکردنی گەنجان (JMD)

http://www.jugendmigrationsdienste.de/

خزمەتگوزاری کۆچی گەنجان بۆ کۆچبەرانی گەنجی خوارووی 27 ساڵان لەبەرچاو گیراوە. ئەم ناوەندانە بەنیازی بەدیهێنانی دەرفەتی یەکسانن و پڕۆگرامی تێکەڵکردنی کلتووری پێشکەش دەکەن. ئەم ناوەندانە لە زۆری شوێن دا هەن، لە هەندێک بابەتدا بە شێوەی ئەهلی و لە هەندێک کەیسدا لە لایەن کنیسەوە بەڕێوە دەچن.

ڕاوێژکاری بۆ پەنابەران

www.fluechtlingszentrum-hamburg.de

ناوەندی پەنابەرانی هامبورگ پشتگری دەکات لە پەنابەران، کەسانێک کە بارودۆخی نیشتەجێبوونیان دیار نییە یان بەڵگەی نیشتەجێبوونیان نییە، پەنابەرانی ڕاگوێزراو و وەرگیراو و هەندێک گرووپ بۆ ئامانجی تر. ئەم ناوەندە یارمەتی کێشەکانی پەیوەست بە پەنابەران دەدات و هەروەها لەسەر پرسی وەک ئیش زانیاری پێشکەش دەکات. زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕ (هەروەها بە زمانی عەرەبێ، فەڕەنسی، ئینگلیزی، دەری، فارسی و ڕوسی)

ناونیشان: Adenauerallee 10
تەلەفۆن: +49 40 2840790

 

زانیاری گشتی لەسەر ناوەندەکانی ڕاوێژکاری لێرەدا دەدۆزییەوە www.hamburg.de/migrationsberatung

Print Friendly, PDF & Email