هەر منداڵێک لە ئەڵمانیا ئەو ماف و ئەرکەی هەیە کە بڕواتە خوێندنگە. ئەم یاسایە بۆ منداڵانی پەنابەران و هەروەها منداڵانی بێ بەڵگەی شوناس هەیە. خوێندن لە خوێندنگە بەخۆڕاییە. دواتر بۆ زۆرێک لە پیشەکان دەبێت بخوێنن. بۆ ئەم کارە دەبێت بچنە دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا یان زانکۆ.

خوێندنگە

لە هامبورگدا منداڵان لە تەمەنی 6 ساڵانییەوە دەچنە قوتابخانەی سەرەتایی Grundschule. پاش ٤ ساڵ قوتابییەکان خوێندنی خۆیان درێژە دەدەن و دەچنە خوێندنگەی Gymnasium یان Stadtteilschule.. لە Stadtteilschule قوتابییەکان پاش 9 ساڵ، و لە خوێندنگەی Gymnasium پاش 8 ساڵ، بڕوانامەی دیپلۆم „Abitur“ (تاقیکاریی بۆ درێژەی خوێندن لە زانکۆ) وەردەگرن. لە هەر دوو جۆری خوێندنگەدا دەکرێ پاش پۆلی 9یەم، یەکەمین بڕوانامەی گشتی خوێندنگە „ersten allgemeinbildenden Schulabschluss“ و پاش پۆلی 10یەم بڕوانامەی دواناوەندی „mittleren Schulabschluss“ وەرگیردرێت.

لە خوێندنگەکاندا منداڵان زۆرتر لە پۆلەکانی نێونەتەوەیی دان، و لەوێدا بە شێوی پسپۆڕانە لە ژێر چاودێریدا دەبن و زمانی ئەڵمانی فێر دەبن.

دەتوانن زانیاریی سەبارەت بە جۆرەکانی خوێندنگە لە ماڵپەڕی خوارەوە بدۆزنەوە : www.hamburg.de/schule/

لێرەوە دەتوانن یارمەتی پێوەندیدار بە ناونووسی لە خوێندنگەدا بدۆزنەوە:

  • ناوەندی زانیاریی پێدانی خوێندنگە Schulinformationszentrum (بۆ منداڵان لە 6 تا 16 ساڵ): Hamburger Straße 41، zuschulung@bsb.hamburg.de، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 10 بۆ 13
  • ناوەندی زانیاریی پێدانی دامەزراوەی خوێندنی پیشەیی هامبورگ Informationszentrum des Hamburger Instituts für Berufliche Bildung (بۆ لاوان لە تەمەنی 16 ساڵ): Hamburger Straße 125a, hibb.hamburg.de، 428634236 40 49+، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 10 بۆ 13

ناونووسی لە خوێندنگە کاتێک بۆی هەیە کە ئێوە لە Erstaufnahme-Einrichtung (EA) بۆ شوێنێکی نیشتەجێبوونی نوێ گواستبێتتانەوە. ئەگەر هێشتا لە EA دەژین، منداڵەکەی ئێوە دەچێتە قوتابخانە لە EA.

نرخاندنی بڕوانامەکانی خوێندنی ئێوە

بۆ چوون بۆ پلەیەکی بانتر لە خوێندنگە لە ئەڵمانیا دەبێت بڕوانامەکانی خوێندنی خۆتان بنرخێنن. بۆ چوون بۆ زانکۆ، دەبێت بڕوانامەکانی تەواوکردنی خوێندنگەی خۆتان بنرخێنن.

  • Schulinformationszentrum (SIZ): Hamburger Straße 125a, +49 40 428 99 22 11, hamburg.de/bsb/siz
  • Diakonie-Hilfswerk Hamburg: Zentrale Anlaufstelle Anerkennung (ZAA)
    • راوێژکاریی تاکەکەسی: وەرگرتنی کات لە پێشدا پێویستە: +49 40 428 99 22 diakonie-hamburg.de/de/visitenkarte/zaa/index.html ,, دووشەممە تا چوارشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 12، بێجگە لەوە لە دووشەممە و چوارشەممەدا لە کاتژمێری 14 بۆ 16 زمانەکان: ئەڵمانی، ئینگلیزی، سپانیایی، بولغاری
    • راوێژکاریی نووسراوەیی یان وەرگرتنی کات لە پێشدا: zaa@diakonie-hamburg.de

بۆ خوێندنی زانکۆ، بڕوانامەکانی خوێندنی خوێندنگەتان پێ بێت و راستەوخۆ سەردانی زانکۆ بکەن.

ماڵپەڕیUni assist روانینێکی گشتی بە زمانەکانی ئەڵمانی، ئینگلیزی، سپانیایی، فەڕەنسەوی و رووسی پێشکەش دەکات: www.uni-assist.de/bewerben.html، +49 30 666 44 345، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 9 بۆ 15

ئەگەر مەرجەکانی چوونە زانکۆتان نییە، دەتوانن لە تاقیکاریی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئەڵمانی و دوو وانەی هەڵبژێردراوی تردا بەشداری بکەن. ئەو کات رێگەپێدراون کە بچنە زانکۆ.
زانیاریی: www.studienkolleg-hamburg.de/feststellung/

خوێندنی زانکۆ

بۆ هەندێ لە پیشەکان لە ئەڵمانیا خوێندنی زانکۆ پێویستە، بۆ نموونە مامۆستایەتی و یان پارێزەریی. پێشمەرجی خوێندنی زانکۆ زۆرتر هەبوونی بڕوانامەی تەواوکردنی خوێندنی دواناوەندیی لە وڵاتێکە (لە ئەڵمانیا بۆ نموونە دیپلۆمی خوێندنگەی دواناوەندییە). بۆ خوێندنی زانکۆ دەتوانن زۆرتر لە مانگی جانیوەر و یان جولای داوای وەرگرتن بکەن.

زانیاریی بەکەڵک
لێرەدا دەتوانن زانیاریی گشتی سەبارەت بە خوێندن بۆ پەنابەران بدۆزنەوە:
www.study-in.de/de/refugees/,
www.hochschulkompass.de,
wissenschaft.hamburg.de/fluechtlinge
لێرەدا دەتوانن بوارێک بۆ راگۆڕکێ و دانوستانی نێوان زانیاران، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکاران بدۆزنەوە: home.uni-leipzig.de/~chanceforscience/

خوێندنی زانکۆ لە هامبورگ
لە هامبورگ 19 دامەزراوەی خوێندنی باڵا هەیە (wissenschaft.hamburg.de/hochschulen). سێ زانکۆی گەورەی هامبورگ بریتین لە: زانکۆی هامبورگ (UHH, www.uni-hamburg.de)، زانکۆی زانستی بەکارهێنانی هامبورگ (HAW, www.haw-hamburg.de/startseite.html) و زانکۆی تەکنیکی هامبورگ (TU Hamburg, www.tuhh.de/tuhh/startseite.html).

خوێندنی زانکۆی سەرهێڵ (ئۆنلاین):
Kiron Open Higher Education
هەموو پۆلەکانی وانە بە شێوەی سەرهێڵن. پاش 1 یان 2 ساڵ خوێندن دەتوانن بگوێزنەوە بۆ یەکێکی تر لە زانکۆکانی هاوکار. Kiron ئەو لقانەی خوارەوە پێشکەش دەکات: بازرگانی و ئابووریی، زانستی کۆمپیۆتەر، ئەندازیاریی و خوێندنەوە کۆمەڵایەتییەکان. بۆ وەرگرتن دەبێت بە رادەی تەواو بە سەر زمانی ئینگلیزیدا زاڵ بن، پۆلەکانی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیش پێشکەش دەکرێن. هەندێ جار دەکرێ پاش ناونووسی بڕوانامەی پیشاندەری ئەوەی کە رێگەپێدراون بچنە زانکۆ و لەوێدا بخوێنن (Hochschulzugangsberechtigung) پێشکەش بکەن.
زانیاریی لە ماڵپەڕی خوارەوەدا: kiron.ngo, student-support@kiron.ngo

بنکەکانی راوێژکاریی لەسەر بابەتی خوێندن لە زانکۆ:

#UHHhilft – Studienorientierung für Geflüchtete
زانکۆی هامبورگ بەرنامەیەکی ناسیاریی لەگەڵ خوێندن بەتایبەتی بۆ پەنابەران پێشكەش دەکات: www.uni-hamburg.de/uhhhilft.html, +49 40 42838 7554 fluechtlingsbeauftragte@uni-hamburg.de

Studienberatung der HAW
+49 40 428 75 9151،
studierendensekretariat@haw-hamburg.de،
دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری 9:30 بۆ 10:30، پێنجشەممە لە کاتژمێری 11 بۆ 13

Studienberatung der TUHH
+49 40 42878 2232، studienberatung@tuhh.de

MS Education
Steindamm 6, +49 40 67386636، kontakt@ms-education.de
زمانەکان: ئەڵمانی، ئینگلیزی، فەڕەنسەوی، رووسی، عەرەبی
دووشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 17 و هەینی لە کاتژمێری 8:30 بۆ 16:30

Bildungsberatung CDJ
راوێژکاریی تەواو و هەمەلایەنە و یارمەتی بۆ ئۆگرانی خوێندن، بۆ نموونە بۆ پۆلەکانی زمانی ئەڵمانی، راهێنانی کار یان دەستەبەرکردنی بڕوانامەی پێویست بۆ وەرگرتن لە زانکۆ (Hochschulzugangsberechtigung):
hamburg-aktiv.info/a835202, Anna.Wiehe@cjd-hamburg, + 49 40 211 118 10, سێشەممە، پێنجشەممە لە کاتژمێری 13 بۆ 16

درێژەدان بە خوێندن

ئەگەر ئێوە پێشتر خوێندنی زانکۆتان لە وڵاتی خۆ دەست پێکردووە یان تەواوتان کردووە، درێژەدان بە خوێندن لە ئەڵمانیا دەتوانێت شیاویەتی تەواوکەر بۆ دۆزینەوەی پیشە پێشکەشتان بکات.

Übersicht über Weiterbildungen für verschiedene Berufsgruppen:

IQ-Netzwerk NOBI
راوێژکاریی بە تەلەفۆن/تەلەفۆنی راستەوخۆ: +49 40 35905509، www.nobi-nord.de/migranten.html ، دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 9 بۆ 12، و 13 بۆ 16، ئەڵمانی و ئینگلیزی

HMS Fortbildung Digitale Medien
فێرکاریی 6 مانگە لە بواری راگەیەنە دیجیتاڵەکان بۆ پەنابەران، کە لە وڵاتی خۆیاندا لە بواری فیلم، رۆژنامەوانی یان بەڕێوەبەرایەتی راگەیەنە کاریان کردووە. هەلی راهێنانی کار پاش تەواوکردنی خولەکە. زانیاریی لەسەر زمانی ئەڵمانی پێویستە. هەلی داواکاریی بۆ وەرگرتن لە هەر کاتێکدا هەیە.
www.hamburgmediaschool.com/weiterbildung/programme/digitale-medien-fuer-fluechtlinge/, r.reitinger@hamburgmediaschool.com

Volkshochschule Hamburg
پۆلەکانی شەوانە: www.vhs-hamburg.de

بوورس و مسۆگەرکردنی خوێندن لە باری داراییەوە

بۆ خوێندنی زانکۆ دەبێت نامەی وەرگرتن دەستەبەر بکەن. لەم رێگایەوە مسۆگەرکردنی دارایی (تاڕادەیەک) خوێندنی زانکۆ و یان فێرکردنی تەواوکەر بۆی هەیە.

Schotstek
بوورسەکان بۆ کەسانی نێوان 20 و 28 ساڵ، کە تازەیی هاتوونەتە هامبورگ، زاڵن بەسەر زمانی ئینگلیزی و فێرکاریی زانکۆیان دەست پێ کردووە. ماوەی وەرگرتن: 25.05-25.06.
www.schotstek.com/stipendiaten/gruppen/, Ansprechpartnerin: Schekeba Jentsch, Info@schotstek.com

DAFI Stipendium des UNHCR
مسۆگەرکردنی دارایی تەواو و یان تاڕادەیەکی خوێندنی زانکۆ. دۆخی پەنابەریەتی ئێوە دەبێت بە فەرمی ناسرابێت.
19 86 629 – 228 (0) 49+ www.unhcr.org/protection/operations/40dbee984/albert-einstein-german-academic-refugee-initiative-fund-dafi-frequently.html و www.unhcr.org/pages/49e4a2dd6.html aas@uno-fluechtlingshilfe.de

Studierendenwerk Hamburg
راوێژکاریی لەسەر بابەتی مسۆگەرکردنی لایەنی دارایی خوێندنی زانکۆ بۆ پەنابەران.
www.studierendenwerk-hamburg.de/studierendenwerk/de/internationales/studierende_aus_dem_ausland/Studieninteressierte_und_studierende_Fl/fluechtlinge.php

Last Updated: 24.10.2017

Print Friendly, PDF & Email