ناوەندگەلێکی راوێژکاریی هەن کە یارمەتی رەوتی پەنابەریەتی دەدەن. دەتوانن ناوی هەندێ لەوانە لە خوارەوەی لاپەڕەکەدا ببینن. دڵنیا ببنەوە کە لەم ناوەندانە کەڵک وەرگرن! ئەم شوێنە، جێگرەوەی راوێژکاریی یاسایی نییە، بەڵکو تەنیا بۆ زانین و ئاڕاستەگرتنی سەرەتاییە. ئەگەر پێویست بێت، فەرمانبەرانی ناوەندەکانی راوێژکاریش هەندێ پارێزەر پێشنیار دەکەن کە پرسیارە تایبەتەکانی ئێوە وەڵام بدەنەوە و بتوانن زیاتر یارمەتی ئێوە بدەن.

1 Ankunftszentrum Rahlstedt

گەیشتن بە هامبورگ

سەرەتا ئێوە دەبێت لە Ankunftszentrum Rahlstedt(Bargkoppelweg 66a) ناونووسی بکەن.

لەوێدا ناونووسی ئێوە جێبەجێ دەکرێت. لەم شوێنەدا، زانیاریی تاکەکەسی ئێوە وەک ناو و شوێنی لەدایکبوون، وێنەیەک و پەنجەمۆری ئێوە وەردەگیردرێت. پاشان لەسەر ئەو ویلایەتانەی کە درێژەی رەوتی پەنابەریەتی ئێوە تێیدا جێبەجێ دەبێت، بڕیار دەدرێت. ئەم بابەتە، دەسبەجێ پێتان رادەگەیندرێت.

بە شێوەی ئاسایی، ئێوە ناتوانن لەم بڕیارەدا، کاریگەر بن. بەوەشەوە، هەندێ بابەتی دەگمەن هەیە (بۆ وێنە، نەخۆشی گرنگ یان کەمئەندامی). کەواتە، پێشکەشکردنی ئەم زانیاریانە، بەتەواوەتی پێویستن!

 

 2 پەسەندی گەیشتن

رەوتی پەنابەریەتی لە هامبورگ

ئەگەر رەوتی پەنابەریەتی ئێوە لە هامبورگدا جێبەجێ بکرێت، دەسبەجێ یەکAnkunftsnachweisوەردەگرن. دڵنیا ببنەوە کە ناو و رێکەوتی لەدایکبوونی ئێوە، دروست بێت!

ئەگەر چوون بۆ شوێنی لەبەرچاو گیراوی ئێوە، تەنیا لە رۆژی دواتردا بۆی هەبێت، تا ئەو کاتە لە ناوەندی گەیشتندا، نیشتەجێ دەکرێن. تەنیا لەوێدا Ankunftsnachweis وەردەگرن.

رەوتی پەنابەریەتی لە دەرەوەی هامبورگ

ئێستاکە ئێوە بە شێوەی فەرمی لە ئەڵمانیادا بوونەتە پەنابەر، بەوەشەوە هێشتا داواکاریی پەنابەریەتیتان پێشکەش نەکردووە.

Ankunftsnachweisتا کاتێ کە ئێوە داواکاریی خۆتان بۆ پەنابەریەتی پێشکەش بکەن، بڕوادارە.ئەگەر لە ماوەی 6 مانگدا، داواکارییەک پێشکەش نەکەن، Ankunftsnachweisبڕواداریی خۆی لە دەست دەدات. پاشان ئێوە دەبێت ئەوە لە Ausländerbehörde, Amsinckstraße 28 بۆ ماوەی 3 مانگ درێژ بکەنەوە.

ئێوە بە دارابوونیAnkunftsnachweisمافی نیشتەجێ بوون، چێشت و یارمەتی پزیشکیتان هەیە.هەموو کاتێک Ankunftsnachweisو کارتی پێناسی خۆتان لەگەڵ بێت!

3 پشکنینی سەرەتایی

پاش ناونووسییەکەتان، پشکنینی پزیشکی سەرەتایی ئێوە لە Bargkoppelstieg 10-14 جێبەجێ دەبێت. ئەم پشکنینە بریتییە لە وێنەهەڵگرتن بە تیشکی ئیکس، تاقیکردنەوەی خوێن و پشکنینی جەستەیی کەم. ئەم پشکنینە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی کە بۆ وێنە دەتوانێت ببێتە هۆی دۆزینەوەی نەخۆشینە پەتا و بەکۆمەڵەکان و هەلی یارمەتیدانی ئێوە دابین بکات. هەروەها ئێوە دەتوانن لەم شوێنەدا کوتان (ڤاکسین) جێبەجێ بکەن. ئافرەتان دەتوانن داوا بکەن کە پزیشکێکی ژن، ئەو پشکنینانە جێبەجێ بکات.

4 داواکاریی فەرمی بۆ پەنابەریەتی و بەڕێوەبردنی دانیشتنی تاوتوێ کردن

 

کاتێ کە ئێوە داواکاریی فەرمی خۆتان بۆ پەنابەریەتی پێشکەش دەکەن، لە یەکێک لە فەرمانبەرانBundesamts für Migration und Flüchtlinge (BAMF)، Aufenthaltsgestattungوەردەگرن. یەکێک لە قۆناخە هەستیار و دیاریکەرەکان لە رەوتی پەنابەریەتی ئێوەدا، Anhörung دەبێت. لەوێدا دەبێت بڵێن کە بۆچی وڵاتەکەتان بەجێهێشتووە. لەوێوە کە ئەم دانیشتنە، تا ئەو ئاستە گرنگە، ئێوە دەبێت بۆ ئەوە ئامادە بن.

دەتوانن هەندێ زانیاریی لەسەر ئەم دانیشتنە بە شێوەی خوارەوە دەستەبەر بکەن:

 

زمانوەرگێڕێکی زارەکی و هەروەها کەسی بڕیاردەر لە دانیشتنەکەدا ئامادە دەبن. دەتوانن ئەگەر بتانەوێت، کەسێک لەگەڵ خۆ بهێنن. بەوەشەوە، ئەم کەسە نابێت بۆخۆی خەریکی تێپەڕاندنی رەوتی پەنابەریەتی بێت. ئەگەر بە هۆی کێشەی دەروونی یان جەستەیی ناتوانن قسە بکەن یان ئەوەی کە دەتانەوێت لەلایەن ژنێکەوە، دیمانەتان لەگەڵ بکرێت، ئەم بابەتە رابگەیەنن!

DUBLIN III

ئەگەر پێشتر لە وڵاتێکی تردا ناونووسی کرابێتن، رەنگە لەسەر ئەم بابەتەش پرسیارتان لێ بکرێت. بۆ وێنە ئەگەر ناونووسی کرابێتن، پەنجەمۆری ئێوە لەوێدا وەرگیراوە. پرسیار لێکردن لەم دانیشتنە یان لە دیمانەیەکی تردا، جێبەجێ دەبێت. رەنگە دۆسیەکە بە جۆرێ بێت کە پێویست بێت ئێوە درێژەی رەوتی پەنابەریەتی خۆتان لەو وڵاتەی تردا تێپەڕێنن. بۆ ئەم مەبەستە، دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەوێ. بۆ یارمەتی وەرگرتن دەتوانن سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی زانیاریی بکەن!

پەسەندی

پەنابەریەتی: ئەگەر داواکاریی پەنابەریەتی ئێوە وەڵامی ئەرێنی وەرگرێت، لە Ausländerbehörde (نووسینگەی تۆماری هاووڵاتییانی بیانی)، یەک elektronischen Aufenthaltstitel (eAT) وەردەگرن. ئەم بەڵگەنامەیە، مافی خولی یەکپارچە و تێکەڵبوون و هەروەها دەسپێکردنی کار، بە ئێوە دەبەخشێت. مۆڵەتی نیشتەجێ بوون، یەکێک لە پێش مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ یەکگرتنەوەی سەرلەنوێی خێزانە. پێویستییە یاساییەکان بە خێرایی دەگۆڕدرێن. بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی لەسەر ئەوەی کە لە چ هەلومەرجێکدا، ئەندامانی خێزانەکەی ئێوە دەتوانن بێنە ئێرە و لەگەڵ ئێوە یەکبگرنەوە، سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی زانیاریی بکەن.

رەتبوونەوەی پەنابەریەتی: ئەگەر داواکاریی پەنابەریەتی ئێوە رەت ببێتەوە، دەتوانن لە ماوەی دوو حەوتەدا داوای پێداچوونەوە بکەن. کەواتە، بە رێکوپێکی داوای نامەکانی پێوەندیدار بە خۆتان بکەن. ئەگەر داواکاریی ئێوە رەت ببێتەوە، دەبێت لە زووترین کاتدا، پەیوەندی بکەن بە یەکێک لە ناوەندەکانی زانیارییەوە! بەپێچەوانەوە، مەجبوور دەبن کە خێرا وڵات بەجێ بهێڵن. ئەگەر وڵات بەجێ نەهێڵن، لەگەڵ دیپۆرت بوون (گەڕاندنەوەی زۆرەملێ ئێوە بۆ وڵاتی خۆتان) و قەدەغەبوونی هاتنەناو رووبەڕوو دەبنەوە.

لە روانگەی یاسای پەنابەریەتی ئەڵمانیاوە، وڵاتانی ئاڵبانی، بۆسنە و هێرتسە گۆڤینا، غەنا، کۆزۆڤۆ، مەقدوونییە، مۆنتێنێگرۆ، سێربستان و سێنێگال، وڵاتانی ئەمن و بێ مەترسی دێنە ئەژمێر. کەواتە بەخت و شانسی پەسەندی داواکاریی پەنابەریەتی بۆ هاووڵاتییانی ئەم وڵاتانە، زۆر کەمە. بەوەشەوە، BAMF، دەبێت بە وردی هەموو داواکارییەکانی پەنابەریەتی تاوتوێ بکات.

بڕیارنەدان: ئەگەر دەسبەجێ بڕیارێک لەسەر داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان وەرنەگرن، یەک Aufenthaltsgestattungوەردەگرن کە 3 مانگ بڕوادارە.دیسان دڵنیا ببنەوە کە ناو و رێکەوتی لەدایکبوونی ئێوە دروست بێت. کاتێ کە پاش سێ مانگ، بڕواداریی Aufenthaltsgestattung تەواو دەبێت، ئەبێ لە Ausländerbehörde, Amsinckstraße 28، داواکاریی درێژکردنەوەی ئەوە پێشکەش بکەن.

گەڕانەوەی دڵخوازانە: ئەگەر دەتانەوێت بە شێوەی دڵخوازانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان، یان بە هۆی رەتبوونەوەی داواکاریی، مەجبوورن ئەم کارە بکەن، Flüchtlingszentrum, Adenauerallee 10 دەتوانێت راوێژکاریی پێشکەشتان بکات و لە گەڕانەوەی ئێوە پشتگیری بکات.

ناوەندەکانی زانیاریی بۆ پەنابەران

ئێوە دەتوانن لەم ناوەندانەی زانیاریی سەبارەت بە رەوتی پەنابەریەتی یارمەتی وەرگرن. پێشکەشکردنی راوێژکاریی و یارمەتی، بەخۆڕاییە و بە شێوەی نهێنی جێبەجێ دەبێت. فەرمانبەرانی ناوەندەکانی زانیاریی، دەتوانن بە زمانە جیاوازەکان قسە بکەن!

flucht•punkt:
Eifflerstr. 3, +49 40 432500 80, www.fluchtpunkt-hh.de،
چوارشەممە کاژێر 10 تاکوو 15

Flüchtlingszentrum:
Adenauerallee 10, +49 40 284079, www.fz-hh.de،
دووشەممە تاکوو هەینی کاژێر 9 تاکوو 13، سێ­شەممە و پێنجشەممە هەروەها کاژێر 15 تاکوو 17، ڕۆژانی چوارشەممە پشوودانە

Café Exil:
Spaldingstr. 41, +49 40 2368216،
دووشەممە تاکوو پێنجشەممە کاژێر 8 بۆ 14، هەینی کاژێر 8 بۆ 13، ڕۆژانی چوارشەممە پشوودانە

Refugee Law Clinic:
راوێژکاریی خۆڕایی یاسایی لەسەر یاساکانی دوبلین، یەکگرتنەوەی سەرلەنوێی خێزان، دەستەبەرکردنی ئامادەیی لەسەر یاسای پەنابەریەتی و راوێژکاریی بۆ ژنان، کچان و پەنابەرانی LGBTI, www.rlc-hh.de

Campus(Universität Hamburg): Von-Melle-Park 5 (VMP 5), Aufgang D, 2. Obergeschoss, Raum 2029. Dienstags und Mittwochs von 14-17 Uhr.

Altona -Thalia Theater: Gaußstraße 190, Donnerstag 15 – 18 Uhr.

Veddel (Poliklinik Veddel): Am Zollhafen 5b, Jeden 1., 3. und 5. Freitag des Monats 15-18 Uhr.

Frauenberatung (Poliklinik Veddel): Am Zollhafen 5b, Jeder 2. Freitag des Monats von 15-18 Uhr.

Last Updated: 24.05.2017

Print Friendly, PDF & Email