ئەگەر هەموو پێشمەرجە پێویستەکانتان هەبێت، دەتوانن لە ئەڵمانیادا کار بکەن. ئەم بڵاڤۆکە رێنوێنی پێویست پێشکەشی ئێوە دەکات. پێش دەسپێکردنی گەڕان بۆ کار، دەبێت بۆخۆتان راوێژکاریی وەرگرن. دەتوانن لەم بڵاڤۆکەدا ئیمکاناتی جیاواز لەبۆ راوێژکاریی بدۆزنەوە. هەلی کارکردنی ئێوە لە ئەڵمانیادا گرێدراوی دۆخی نیشتەجێبوونی ئێوەیە.

رەوتی پەنابەریەتی من تەواو بووە:

دەتوانم لە ئەڵمانیادا بمێنمەوە:

پەنابەریەتی یان پشتگیریی تەواوکەر:

کاتێ که لە مۆڵەتی کاری ئێوەدا نووسراوە کە “کارکردن رێگەپێدراوە”، ئەو کات رێگەپێدراون کە بە شێوەی سەربەخۆ و یان وەک فەرمانبەر کار بکەن. ئێوە دەبێت مۆڵەتی کار تەنیا بە خاوەنکارەکەی خۆتان (یان کاتی ناونووسی لە پیشەی حکومی) پێشکەش بکەن.

قەدەغەی دەرکردن:

کاتێ کە لە مۆڵەتی کاری ئێوەدا نووسراوە “دامەزران رێگەپێدراوە”، ئەو کات رێگەپێدراون کە تەنیا بە شێوەی فەرمانبەر (کارمەند) کار بکەن. ئێوە دەبێت ئەم بەڵگەیە تەنیا پێشکەشی خاوەنکارەکەی خۆتان بکەن. ئەگەر بە مەبەستن بە شێوەی سەربەخۆ کار بکەن، دەبێت لە فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانیدا داواکاریی پێشکەش بکەن.

من رێگەم پێنەدراوە لە ئەڵمانیاندا بمێنمەوە:

کاتێ کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونتان وەرنەگرتووە، بە شێوەی ئاسایی رێگەپێدراو نین لە ئەڵمانیادا بمێننەوە یان کار بکەن. کاتێ کە لەلایەن فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی “بەڵگەیەکی دواکەوتنی حوکمی دەرکردن”تان وەرگرت (Duldung)، دەتوانن پاش سێ مانگ نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیادا، داواکاریی مۆڵەتێکی کار پێشکەشی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی بکەن.

ئەگەر لە وڵاتێکی ئەمن و دڵنیا (ئاڵبانی، بۆسنە و هێرزەگۆوین، غەنا، کۆزۆڤۆ، مەقدۆنیا، مۆنتەنێگرۆ، سێنێگاڵ یان سێربستان) دێن و داواکاریی پەنابەریەتیتان پاش 2015.08.31 پێشکەش کردووە، ناتوانن مۆڵەتی کار وەرگرن.

رەوتی پەنابەریەتی من هێشتا تەواو نەبووە:

من هێشتا داواکاریی پەنابەریەتی خۆم پێشکەش نەکردووە:
ئەگەر ‌هێشتا داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان پێشکەش نەکردووە، دەبێت بەڵگەیەکی هاتنەناوتان (Ankunftsnachweis) هەبێت. پاش سێ مانگ نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا دەتوانن داواکاریی بۆ مۆڵەتی کار پێشکەشی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی بکەن.

من پێشتر داواکاریی پەنابەریەتی خۆمم پێشکەش کردووە:
ئەگەر پێشتر داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان پێشکەش کردووە، بەڵام هێشتا لەسەری بڕیار نەدراوە، دەتوانن پاش 3 مانگ نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا داواکاریی بۆ مۆڵەتی کار پێشکەشی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی بکەن. ئەگەر لە وڵاتێکی ئەمن و دڵنیاوە دێن و و داواکاریی پەنابەریەتیتان پاش 2015.08.31 پێشکەش کردووە، ناتوانن مۆڵەتی کار وەرگرن.

دەتوانن دیکەی زانیاریی و راوێژکارییەکان لە ماڵپەڕی وەزارەتی پیشە و کاروباری کۆمەڵایەتی فێدراڵ بدۆزنەوە http://www.bmas.de/EN/Our-Topics/Fresh-start-in-germany/fresh-start-in-germany.html (ئەڵمانی، ئینگلیزی)، ماڵپەڕی فەرمانگەی کۆچبەریی و پەنابەرانی فێدراڵ http://www.bamf.de/DE/Startseite/startseite-node.html (ئەڵمانی، ئینگلیزی) و ماڵپەڕی فەرمانگەی کاری فێدراڵ https://www3.arbeitsagentur.de/web/content/DE/BuergerinnenUndBuerger/ArbeitundBeruf/ArbeitsJobsuche/ArbeitinDeutschland/Asylbewerber/index.htm (ئەڵمانی، ئینگلیزی، فەڕەنسەوی، عەرەبی) بدۆزنەوە. دەسڕاگەیشتن بە فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی: http://www.bamf.de/SiteGlobals/Functions/WebGIS/DE/WebGIS_Auslaenderbehoerde.html

چ کاتێک رێگەپێدراوم کە دامەزرێم؟

ئەگەر پێویستتان بە مۆڵەتی کار لەلایەن فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی هەیە، دەبێت لەوێدا داواکاریی پێشکەش بکەن. بۆ ئەم کارە پێویستتان به کۆپییەک لە بەڵگەنامەکانی نیشتەجێبوونی خۆتان، کۆپییەک لە گرێبەستی کارکردن یان لانیکەم بەڵگەیەک لەلایەن خاوەنکارەوە بۆ پۆستی کاری خۆتان هەیە. فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی ئەم بەڵگانە تاوتوێ دەکات. بێجگە لەمە تاوتوێ دەکرێت کە ئاخۆ لەم پیشەدا لەگەڵتان بە شێوەی دادپەروەرانە هەڵسوکەوت دەکرێت.

بۆ نموونە تاوتوێ دەکرێت کە ئاخۆ بە رادەی تەواو ئەوجۆرە کە لە هامبورگدا بۆ ئەم کارە باوە، مووچە و پشوو وەردەگرن. کاتێ کە خاوەنکار بە گوێرەی دیکەی فەرمانبەرانی ئەڵمانی مووچەی تەواو بە ئێوە نەدات، بە ئەگەرەوە داواکارییەکەی ئێوە رەت دەبێتەوە. لە ئەڵمانیا یاسای لانیکەمی مووچە هەیە. ئێستاکە ئەم لانیکەمەی مووچە بە رادەی کاتژمێرێک 8.84 یورۆیە. ئەم رادەیە دەتوانێت زیاتر لەوەش بێت: http://www.boeckler.de/wsi-tarifarchiv_50804.htm

چلۆن دەتوانم کارێک بدۆزمەوە؟

ئەگەر هێشتا رێگەپێدراو نین بۆ نیشتەجێبوون، فەرمانگەی کاری فێدراڵ یارمەتی ئێوە دەدات کە کار بدۆزنەوە. ئەگەر رێگەپێدراون بۆ نیشتەجێبوون،ناوەندیی کاردۆزینەوە یارمەتی ئێوە دەدات. لەم ماڵپەڕانەدا دەتوانن زانیاریی پەیوەندیی کردن بدۆزنەوە: https://goo.gl/2gWwvB

چۆن دەتوانم بڕوانامە وەرگیراوەکانی خۆم هەڵسەنگێنم و بیاننرخێنم؟

ئەگەر کارنامەکانی خوێندنی دەستەبەرکراو (خوێندنگە، زانکۆ، فێرکاریی) لە وڵاتی خۆتانتان لەگەڵ بێت، دەتوانن لە ژێر هەندێ پێشمەرجی دیاردا لە ئەڵمانیا ئەوانە بنرخێنن. ئەم کارە بۆ زۆرێک لە پیشەکان بەکەڵکە. لە هەندێ پیشەدا پێشمەرج هەیە: لە پیشە رێسامەندەکاندا  ئێوە پێویستتان بە نرخاندنی بڕوانامەکانی خوێندن هەیە. بە بێ جێبەجێکردنی ئەم کارە، ئێوە رێگەپێدراو نین کە لە ئەڵمانیا لەم پیشانەدا کار بکەن. لە پیشە رێسامەندەکان دەکرێ بە پزیشک، پەرستاری نەخۆشخانە، پارێزەری یاسایی، وانەبێژ، مامۆستا و ئەندازیار ئاماژە بکرێت. دەتوانن ریزبەندی پیشە رێسامەندەکان لە ماڵپەڕی خوارەوەدا بدۆزنەوە: https://goo.gl/ACLXoS

بۆ نرخاندن ئێوە دەبێت لە ناوەندیی وەرگرتندا داواکارییەک پێشکەش بکەن. دەتوانن ناوەندە شیاوەکان لە ماڵپەڕی خوارەوەدا بدۆزنەوە: https://www.anerkennung-in-deutschland.de/tools/berater/de/ (ئەڵمانی، ئینگلیزی، عەرەبی) یان بە شێوەی تەلەفۆنی: +49 (0)30 1815 – 1111
لە هامبورگدا دەتوانن هەموو زانیارییە پێویستەکان لە رێگای ناوەندی بەخێرهاتنکردنی هامبورگ دەستەبەر بکەن. (http://welcome.hamburg.de/einreise-und-aufenthalt/2212086/anerkennung-von-abschluessen/).

گرنگترین ناوەندی سەردان: بنکەی یارمەتیدانی ناوەندیی لەبۆ نرخاندنی بڕوانامەکان (ZAA): https://www.diakonie-hamburg.de/de/visitenkarte/zaa/Anerkennungsberatung.

لەبۆ رێکخستن و وەرگرتنی کاتی سەردان، دەتوانن بە ژمارە تەلەفۆنی خوارەوە پەیوەندی بکەن بە(ZAA)ەوە: +49 (0)40 30620 396، دووشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 12 و 14 بۆ 16، سێشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 12، چوارشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 12 و 14 بۆ 16.

دەتوانن زانیاریی زیاتر لە رێگای IQ-Netzwerk NOBI لە ناونیشانی ئینتەرنێتی خوارەوەدا دەستەبەر بکەن: http://www.nobi-nord.de/start.html و بە ژماره تەلەفۆنی راستەوخۆی +49 (0)40 35 905 509 لە دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێری 9 بۆ 12 و 13 بۆ 16

لەم بنکانەدا دەتوانن هەندێ زانیاریی دەستەبەر بکەن، سەبارەت بەو بڕوانامانەی کە بۆ نرخاندن پێویستتانە و ئەوەی کە ئاخۆ دەتوانن پارەیەک وەرگرن و بەوە تێچووی ئەم رەوتە بدەن.

فێرکاریی چییە؟

زۆرێک لە کۆمپانیاکان بە دوای کەسانێکەوەن کە خولی فێرکارییان تێپەڕاندبێت. بۆ کەسانێ کە خولی فێرکارییان تێنەپەراندووە، کەمتر کار هەیە – و ئەم کارانە داهاتی کەمیان هەیە. بۆ هەبوونی پیشەی چاک پێویستتان بە تێپەڕاندنی خولی فێرکاریی چاک هەیە.

لە ئەڵمانیادا خولی فێرکاریی زۆربەی کات لە بەشێکی کردەوەیی (فێربوون لە کۆمپانیا) و بەشێکی تیۆریک (فێربوون لە خوێندنگەی تەکنیکی و پیشەیی) پێکهاتووە. بەم شێوازە “فێرکاریی دوولایەنە” دەوترێت.

فێرکاریی دوولایەنە بۆ 32 پیشە پێویستە، بۆ نموونە بۆ مێکاترونیکی ئۆتومبیل، بەننایی، فەرمانبەری فرۆشی نووسینگە یان لە وردەواڵەفرۆشیدا. فێرکاریی دوو ساڵ و یان سێ ساڵ و نیو دەخایەنێت، و ئێوە لەم کاتەدا 500 تا 1000 یورۆ وەردەگرن – ئەم رادەیە گرێدراوی پیشەی لەبەرچاوگیراو بۆ فێرکارییە.

فێرکاریی دوولایەنە لە ڤیدیۆی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی (IHK) شرۆڤە کراوە:

بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر لەسەر قازانجی فێرکاریی (هەروەها بە شێوەی ڤیدیۆ) دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن: http://www.hamburg.de/yourchance/.

چ کەسێک رێگەپێدراوە بۆ بەشداریی کردن لە خولی فێرکاریدا؟

هەر کەس بێ رەچاوکردنی رەگەز، تەمەن و یان بڕوانامەی خوێندن رێگەپێدراوە بۆ بەشداریی کردن لە خولی فێرکاریی دوولایەنەدا. کاتێک رێگەپێدراو بن بۆ نیشتەجێبوون، بە دڵنیاییەوە رێگەپێدراون بۆ بەشداریی کردن لە خولی فێرکاریدا. ئەو کات ئەدی پێویستتان بە مۆڵەتی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی نییە.

ئێوە هەروەها دەتوانن لە خولی فێرکاریدا بەشداریی بکەن،

  • ئەگەر نیشتەجێبوونی بەرگەگرتنتان (Duldung) هەیە و هەروەها قەدەغەی کارتان (“رێگەی کارکردن نییە”) نەبێت (فێرکاریی دەسبەجێ دەکرێ جێبەجێ ببێت).
  • ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونتان هەیە (فێرکاریی لە مانگی چوارەمی نیشتەجێبوونی ئێوەدا بۆی هەیە).

بە هەبوونی نیشتەجێبوونی بەرگەگرتن (Duldung) یان مۆڵەتی نیشتەجێبوون (Aufenthaltsgestattung)، پێویستتان بە رێگەپێدانی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی هەیە. ئێوە دەبێت گرێبەستی فێرکاریی خۆتان پێشکەشی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی بکەن.

گرنگ: لە کاتی فێرکاریدا – و بۆ دوو ساڵی تری پاش ئەوە – دەتوانن لە ئەڵمانیا بمێننەوە.

ئەگەر لە وڵاتی ئەمن و دڵنیاوە هاتبێتن، ئەم یاسایە سەبارەت بە ئێوە بەکار نایەت.

دەتوانن زانیاریی سەبارەت بە فێرکاریی و یارمەتی مانگانە لە کاتی فێرکاریدا لەو رێگایانەی خوارەوە دەستەبەر بکەن

  • فەرمانگەی کاری لاوان، گەر تەمەنتان کەمتر لە 25 ساڵە (http://www.jba-hamburg.de/)
  • یان لە رێگای فەرمانگەی کار یان ناوەندیی کاردۆزینەوە و هەروەها W.I R – work and integration for refugees، گەر تەمەنتان 25 ساڵ یان زیاترە(http://www.hamburg.de/wir/)
  • یان لە رێگای ناوەندیی پەنابەران، گەر لە وڵاتێکی ئەمنەوە دێن (http://www.fz-hh.de/).
راهێنانی کار چییە؟

ئاخۆ هێشتا نازانن کە دەتانەوێت چ کارێک هەڵبژێرن. یان دەتانەوێت سەبارەت بە کۆمپانیایەک بزانن. یان خاوەنکار دەیەوێت ئێوە بناسێت. ئەو کات راهێنانی کار بە کردەوە دەتوانێت رێگای دروست بێت: لە راهێنانی کاردا ئێوە بۆ ماوەی چەند حەوتە یان تەنانەت چەند مانگ لە کۆمپانیایەک یان دامەزراوەیەک لە بەشێکی بچووکدا کار دەکەن.

ئێوە لەسەر هەلومەرجی کاری رۆژانە لە پیشەیەکدا ئاگادار دەبنەوە و تێدەگەن کە ئاخۆ حەزتان لێیە لەم بوارەدا فێرکاریی بکەن و یان بە دوای کارەوە بن. و کۆمپانیاکە دەتوانێت بزانێت کە ئێوە لە بنەڕەتدا بۆ ئەم کارە شیاون، چ زانیارییەکتان لەگەڵ خۆ هێناوە و ئاخۆ دەتوانن بە شێوەی بەکۆمەڵ کار بکەن. لە ئەڵمانیادا جۆرە جیاوازەکانی راهێنانی کار هەیە، لە هەندێکیاندا مووچە وەردەگرن و لە هەندێکی تردا نا.

چ کەسێک دەتوانێت بڕوات بۆ راهێنانی کار؟

هەر کەسێک بێ لەبەرچاوگرتنی رەگەز، تەمەن و یان بڕوانامەی خوێندن دەتوانێت بڕوات بۆ راهێنانی کار. کاتێک رێگەپێدراو بن بۆ نیشتەجێبوون، بە دڵنیاییەوە رێگەپێدراون بۆ بەشداریی کردن لە خولی فێرکاریدا. ئەو کات ئەدی پێویستتان بە مۆڵەتی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی نییە. ئەگەر لە ناوەندی کاردۆزینەوە پارە وەردەگرن، بە شێوەی ئاسایی ئەم ناوەندە دەبێت رێکەوێت لەسەر راهێنانی کار.

هەروەها ئێوە دەتوانن بچنە راهێنانی کار،

  • ئەگەر نیشتەجێبوونی بەرگەگرتنتان (Duldung) هەیە و هەروەها قەدەغەی کارتان نەبێت.
  • ئەگەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونتان هەیە.

ئەو دەم زۆربەی کات هەلی راهێنانی کار پاش سێ مانگ نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیادا هەیە. بە هەبوونی نیشتەجێبوونی بەرگەگرتن (Duldung) یان مۆڵەتی نیشتەجێبوون (Aufenthaltsgestattung)، پێویستتان بە رێگەپێدانی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی هەیە.

بە هەبوونی نیشتەجێبوونی بەرگەگرتن (Duldung) یان مۆڵەتی نیشتەجێبوون (Aufenthaltsgestattung)، رێگەپێدراوم چ جۆرە راهێنانێکی کار جێبەجێ بکەم؟

فێرکاریی میوان: لە فێرکاریی میواندا، ئێوە لە کۆمپانیایەکدا وەک میوان دەبن و دەتوانن پیشە جیاوازەکان ببینن. ئێوە خۆتان ناتوانن کار بکەن. بۆ ئەم کارە پێویستتان بە رێکەوتنی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی نییە.

راهێنانی کار لە خوێندنگە: دەتوانن راهێنانی کار لە خوێندنگە لە چوارچێوەی بەرنامەی خوێندنگەدا جێبەجێ بکەن. ئێوە خۆتان هیچ گرێبەستێک نابەستن (تەنیا خوێندنگە ئەم کارە دەکات). ئێوە پارەیەک لەم خوێندنگە بەدەست ناهێنن و پێویستتان بە رێکەوتنی فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی نییە.

راهێنانی کار بۆ هەڵبژاردنی پیشە (“راهێنانی کاری تاقیکاریانە”): ئەم جۆرە راهێنانەی کار دەتوانێت تا سێ ساڵ درێژەبخایەنێت و فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی دەبێت لەسەری رێکەوێت.

راهێنانی کار بۆ دەستەبەرکردنی مەرجەکانی چوونەناو پیشە „EQ“: ئەم راهێنانەی کاری درێژخایەنی کۆمپانیا، بەپێی رێوشوێنەکانی فەرمانگەی کار فێرکارییەکی رێکوپێک مسۆگەر دەکات، و دەتوانێت لە نێوان شەش و دوانزە مانگدا درێژەی هەبێت و دەتوانێت بەپێی داواکاریی لەلایەن فەرمانگەی کارەوە لە باری داراییەوە مسۆگەر ببێت. ئەم جۆرە راهێنانەی کار بۆ لاوانی تا 25 ساڵ پێشبینی کراوە، دەگمەنی بۆ کەسانی بەتەمەنتر هەیە. فەرمانگەی کاروباری هاووڵاتییانی بیانی دەبێت لەسەری رێکەوێت.

“فێرکردنی کار”: ئەم راهێنانەی کار شەش تا دوانزە حەوتە درێژە دەخایەنێت و پارەیەک وەرناگیردرێت. ناوەندی کاردۆزینەوە یان فەرمانگەی کار سەبارەت بەم جۆرە راهێنانەی کار بڕیار دەدەن.

چلۆن دەتوانم زمانی ئەڵمانی خۆم بەهێزتر بکەم:

ئەگەر دەتانەوێت کە زمانی ئەڵمانی فێر ببن و یان بەهێزتری بکەن، بڵاڤۆکی “فێربوونی زمانی ئەڵمانی” چاولێکەن.

کاتێ کە پێویستم بە رێنوێنی هەیە دەبێت سەردانی چ کەسێک بکەم؟

دەتوانن زانیاریی سەبارەت بە پیشەکان، فێرکارییە پێویستەکان و لقەکانی خوێندن لێرەدا بدۆزنەوە:

  • berufenet.arbeitsagentur.de
  • فەرمانگەی کار یان ناوەندی کاردۆزینەوە کە بەرپرسی ئێوەیە. دەتوانن ئەم بابەتانە لە ماڵپەڕی خوارەوە بدۆزنەوە: https://goo.gl/2gWwvB
  • JBA – فەرمانگەی پیشەیی لاوان: www.jba-hamburg.de لێرەدا راوێژکاریی بۆ هەموو تاکەکانی ژێر 25 ساڵ پێشکەش دەکرێت.
  • W.I.R – work and integration for refugees: www.hamburg.de/wirلێرەدا هەلی راوێژکاریی بۆ کەسانێ کە لانیکەم 25 ساڵیان هەیە، پسپۆڕایەتی فەرمییان هەیە یان زانیاریی پسپۆڕانەی پیشەیەکیان هەیە و لە وڵاتی ئەمنەوە نەهاتوون، هەیە. ناونووسی لە رووداوی ئاگادارکردنەوە لە ماڵپەڕی w.i.r@fz-hh.de
  • ناوەندی پەنابەران: www.fz-hh.de
    Adenauerallee 10
    +49 (0)40 28 40 79 0
    دووشەممە تا هەینی: کاتژمێری 9 بۆ 13، سێشەممە و پێنجشەممە: لە کاتژمێری 15 بۆ 17، چوارشەممە داخراوە
    راوێژکاریی سەبارەت بە: کار، فێرکاریی و پپێشکەشکردنی راهێنانی کار و مەرجە پێویستەکان.
    زانیاریی بە زمانە جیاوازەکان
  • “ژماره تەلەفۆنی راستەوخۆی کار و ژین لە ئەڵمانیا”
    +49 (0)30 1815 – 1111,
    دووشەممە تا هەینی، لە کاتژمێری 9 بۆ 15
    هەندێ پرسیار سەبارەت بە بابەتەکانی خوارەوە بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی: گەڕان بۆ کار، نرخاندنی بڕوانامە پیشەییەکانی دەرەوەی وڵات، هاتنەناو و نیشتەجێبوون، فێربوونی زمانی ئەڵمانی
  • Aqtivus – رێنوێنی بۆ وەرگرتن و فێرکاریی: www.aqtivus.de
    Adenauerallee 2
    +49 (0)40 28 40 72 100
    دووشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێری 9:30 بۆ 17، هەینی لە کاتژمێری 8 بۆ 16:30 (بە دیاریکردنی کات لە پێشدا!) راوێژکاریی سەبارەت بە: کار، زانیاریی بە زمانە جیاوازەکان
  • IQ Netzwerk Hamburg – NOBI: www.nobi-nord.de +49 (0)40 35 905 – 0
    راوێژکاریی سەبارەت بە نرخاندن و هەڵسەنگاندنی بڕوانامە پیشەییەکانی دەستەبەرکراو لە دەرەوەی وڵات، لەبۆ هاوتاکردن و دەستەبەرکردنی پسپۆڕایەتی تەواوکەر و پێشکەشکردنی پسپۆڕایەتییە پێویستەکان
  • FLUCHTort Hamburg 5.0: www.fluchtort-hamburg.de
    راوێژکاریی بۆ پەنابەرانی لاو و گەورەساڵ کە دۆخی نیشتەجێبوونی نادیار و لانیکەمی دەسڕاگەیشتنیان بە بازاڕی کار هەیە. لێرەدا زۆر دامەزراوەی جیاواز هاوکاری دەکەن.
  • Restart Plus – inab:
    Repsoldstraße 27
    +49 (0)40 78856421
    ئیمەیل: diarra.mahamane@bfw.de
    دووشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێری 9 بۆ 15، هەینی لە کاتژمێری 9 بۆ 13
    راوێژکاریی سەبارەت بە: گەڕان بۆ کار، رێنوێنی و دەستەبەرکردنی شیاویەتی
    بۆ: کەسانی خاوەن دۆخی نیشتەجێبوونی نادیار
  • تێکەڵبوون لە رێگای دەستەبەرکردنی پسپۆڕایەتی پیشەیی – Elbinseln
    Industriestraße 107
    تەلەفۆن: +49 (0)40 769969858
    ئیمەیل: harkat@bi-elbinseln.de
    خولی فێرکاریی بۆ گەورەساڵانی گەنج (ژێر 30ساڵ) بۆ دەستەبەرکردنی شارەزایی پیشەیی
  • Café why not?
    Marktstraße 55
    +49 (0)40 4300025
    ئیمەیل: michael.flach@why-not.org
    راوێژکاریی و بەرنامەداڕشتنی رێگای پیشەیی
  • Utkiek – Basis und Woge
    Steindamm 11
    +9 (0)40 39842655
    ئیمەیل: franziska.gottschalk@basisundwoge.de
    راوێژکاریی و رێنوێنی سەبارەت بە فێرکاریی بۆ کەسانی 16 تا 27ساڵ
  • ASM(گروپی کارکردنی پەنابەرانی سەربەخۆ)
    Schauenburgerstraße 49
    +49 (0)40 36138766
    ئیمەیل: info@asm-hh.de
    دووشەممە – پێنجشەممە لە کاتژمێری 8 بۆ 17، هەینی لە کاتژمێری 10 بۆ 16
    پاڵپشتی لە لاوان / گەورەساڵانی گەنج، ئامادەبوون بۆ فێرکاریی دوولایەنە

لەم بنکانەی راوێژکاریی دەتوانن زانیاریی پێویست لەسەر بابەتی راهێنانی کار دەستەبەر بکەن:

  • ناوەندی پەنابەران (بەشی سەرەوە چاولێکەن)
  • Utkiek – Basis und Woge (بەشی سەرەوە چاولێکەن)
  • دەسپێکردنی پیشەیی – کۆمپانیای passage(خاوەن بەرپرسیارێتی سنووردار) – رێگاکانی پێوەندیدار بە پیشە
    Nagelsweg 14, II. Stock
    +49 (0)40 24 87 48-18
    ئیمەیل: regine.heiser@passage-hamburg.de
    فێرکردنی پێوەندییەکان بۆ ئامادەبوونی پەنابەرانی گەورەساڵ بۆ راهێنانی کار لە کەرتی خزمەتگوزاریی و کەرتی بازرگانی؛ راوێژکاریی تاکەکەسی و رێنوێنی
  • PerLe– دیمەنێکی ژین لە هامبورگدا: www.verikom.de
    verikom– Verbund für interkulturelle Kommunikation und Bildung e.V.+ 49 (0)40 350 177 233
    ئیمەیل: feige@verikom.de
    Norderreihe 61
    پۆلی کۆمپیۆتەر لەگەڵ فێرکردنی وەرگرتن، لە درێژەی پێشکەشکردنی راهێنانی کار، رێنوینی
  • ELBCAMPUS ناوەندی شیاویەتی – ئەرکی داهاتوو: www.missionzukunft.elbcampus.de
    راوێژکاریی بۆ کەسانی سەرەوەی 25 ساڵ لەبۆ دۆخی کار، نرخاندن
    بڕوانامەکان: 783 – 35905 40(0) 49+، maylin.kesper@hwk-hamburg.de
    بۆ پیشە تەکنیکییەکان: 294 – 35905 40(0) 49+، adriana.hoffmann@hwk-hamburg.de

Last Updated: 08.11.2017

Print Friendly, PDF & Email